مەسرور بارزانی و حەیدەر عەبادی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور دەکەنەوە
- هەواڵ
- 6 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کرد، لە دیدارێکدا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی لە نێوان هەرێمی كوردستان، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت و حكومەتی فیدراڵ، جارێکی دیکە نەوتی كوردستان گەیشتە بازاڕەکانی ئەوروپا، ئەمە زەمینەیەکی لەباری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دروست کرد. جگە لەمەش عێراق لەبەردەم هەڵبژارنێکی نوێدایە و بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کرایەوە. هەروەها ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند: لە میانەی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات کرا، هاوکات جەخت لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی هەموو هاووڵاتییان و بەرزکردنەوەی سەقامگیری نیشتمانی کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی قۆناغی داهاتوو و گرنگیی بەردەوامیی چاکسازی و دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئاستەنگە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان کرا، بە شێوەیەک کە پڕۆسەی دیموکراسی بەهێزتر بکات و خزمەت بە خواستەکانی هەموو عێراقییەکان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






