
وتاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ هێزی دەریایی وڵاتەکەی. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
لەمیانی بەڕێوەچوونی مەراسیمی هێزی دەریایی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وتارێکی پێشکەش بە هێزی دەریایی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند؛ لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکاوە 30 مووشەکی تۆماهۆکمان ناوە بە ئێرانەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ یەکشەممە ساڵیادی هێزیی دەریایی ئەمریکا بوو و سەرۆکی ئەمریکا لە مەراسیمەکەدا بەشداری کرد و وتارێکی پێشکەش بە سەربازەکانی ئەمریکا کرد و دڵنیایدایە سەربازەکان کە "دووچاری جەنگیان ناکاتەوە".
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات؛ "لەم شەرەی دواییەوە لە کەشتییە جەنگییەکانمانەوە 30 مووشەکی تۆماهۆکمان ناوە بە ئێران و ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە و ماوەی 22 ساڵە بە بەردەوام سەربازە ئەمریکییەکان مەشق و ڕاهێنان دەکەن بۆئەوەی بە وردی ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران وێران بکەین".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی ئەمریکا دووبارە هەڕەشەی لە ئێران کردەوە و ڕایگەیاند؛ ئەگەر دووبارە دەست بە کارکردن لە بەرنامە ئەتۆمییەکانی بکاتەوە ئەوە ئێران و ناوەندەکانی مووشەکباران دەکەم.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند؛ هیچ بەرنامەیەکمان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا نییە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەمریکا کار بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری ئیسرائیل دەکات و ئیسرائیلیش ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دووبارە هێرش بکاتەوە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان و ناوەندە مووشەکییەکانی ئێران، بۆیە پێشبینی دەکرێت دووبارە جەنگ ڕووبداتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






