هێرشی ئەلیکترۆنی 30 ڕۆژە ناهێڵێت "جاگوار" یەک ئۆتۆمبێلیش بەرهەم بهێنێت
- هەواڵ
- 6 تشرینی یەکەم

لۆگۆی کۆمپانیای جاگوار لاند ڕۆڤەر. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
مانگێکە "جاگوار لاند ڕۆڤەر" کە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە لە بەریتانیا، هیچ ئۆتۆمبێلێکی بەرهەم نەهێناوە و ئەمەش ڕۆژانە ملیۆنان پاوەند زیان بە کۆمپانیاکە دەگەیەنێت و کاریگەری خراپ دەکاتە سەر هەزاران کارمەند و دابینکەرانی ئۆتۆمبێل.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی جاگوار لاند ڕۆڤەر بۆی دەرکەوت لە 2025-09-01 هێرشی سایبەری کراوەتە سەر کۆمپانیاکە، بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی لە بەریتانیا، بەڕازیل، چین، هیندستان و سلۆڤاکیا ڕاگرت. مەزەندە دەکرێت بۆ کێشانەوەی پارە لە کۆمپانیاکە ئەم هێرشە ئەنجام درابێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرلەنوێ دەست دەکەنەوە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و ڕایگەیاندووە، پرۆسەی خۆڕێکخستنەوە زۆر بە باشی بەرەوپێش دەچێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: حکومەتی بەریتانیا بۆ هاوکاریکردنی جاگوار لاند ڕۆڤەر بڕیاری داوە بەبەهای 1،5 ملیار پاوەند قەرز بەو کۆمپانیایە بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشەکانی سایبەر تەنیا کەرتی پیشەسازی نەگرتووەتەوە، بەڵکو زنجیرە مارکێتەکانی ئەم وڵاتەشی گرتووەتەوە و بەم هۆیەوە زنجیرە مارکێتەکان ناچار بوون فرۆشتنی بەرهەمەکانیان بە ئۆنلاین ڕابگرن. ئەمەش بە بەهای ملیۆنان پاوەند زەرەری پێگەیاندوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





