
ژمارەیەک سزادراوان لە یەکێک لە گرتووخانەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئامارێکی نوێی سەبارەت بەو زیندانییانەی کە یاسای هەموارکراوی لێبوردنی گشتیی ژمارە 27ـی ساڵی 2016 دەیانگرێتەوە بڵاوکردەوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی یاسای لێبوردنی گشتیی، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاری ئازادکردنی زیندانییان دەدات، دواتر بۆ دڵنیابوون لەو بڕیارە وەزارەتی داد نووسراوێک ئاڕاستەی ئەنجوومەنەکە دەکات، ئەگەر زیندانی تاوانبار نەبێت لە کەیسێکی دیکە ئازاد دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی ئەنجوومەنەکە، کۆی گشتیی ئەو کەسانەی بەپێی یاساکە لە زیندان و بنکەکانی ڕاگرتن لەمانگی ئەیلوولی ڕابردوو ئازاد کراون، گەیشتووەتە 35 هەزار و 203 زیندانی.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی کە یاساکە گرتووینەتەوە لەوانەی فەرمانی گرتن یان بانگهێشتکردنیان هەبووە، یان بە کەفالەت ئازادبوون و سزای غیابییان بۆ دەرچوو بوو گەیشتووەتە 143 هەزار و 924 کەس.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بەو بڕە پارانەی کە وەرگیراونەتەوە، لە بەرامبەر ئازادکردنی زیندانیکراوان، ئەنجوومەنەکە ڕایگەیاند کە کۆی گشتیی بڕە پارەی گێڕدراوە گەیشتووەتە 38 ملیار و 505 ملیۆن و 631 هەزار 390 دینار.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-02-18، هەر سێ یاسای لێبوردنی گشتیی و باری کەسیی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان لەڕۆژنامەی "وەقائیع" بەفەرمی بڵاوکرایەوە، بەمەش هەر سێ یاساکە کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





