
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بە بۆنەی جەژنی "جەما"، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی لە کوردانی ئێزیدی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکات و پشتگیریی حکومەتەکەی بۆ پێکهاتە ڕەسەنەکانی عێراق دووپات دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: جەژنی "جەما" یەکێکە لە دیارترین بۆنە ئایینییەکانی کوردانی ئێزیدی و ساڵانە لە شەشی تشرینی یەکەم لە پەرستگای لالش ڕێورەسمی ئەم جەژنە لە قەزای شێخان بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئێزیدی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێورەسمی ئایینی و کۆمەڵایەتیی تایبەت بەم جەژنە، ڕوو لە پەرستگاکە دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: حکومەت گرنگییەکی تەواوی بە پێکهاتە ڕەسەنەکانی عێراق داوە، لە سەروویانەوەش پێکهاتەی ئێزیدی، ئەمەش لە ڕێگەی چەسپاندنی مافە دەستووریی و چالاکییە ئایینی و ڕۆشنبیرییەکانیان.
زانیاریی زیاتر: سوودانی جەختی لەوەش کردەوە، ئەم بۆنەیە نیشانەی شارستانیەت و فرەچەشنی ڕۆشنبیریی عێراق ئاشکرا دەکات، کە هاوکات سەرچاوەی هێز و شانازیی نیشتمانییە بۆ هەموو عێراقییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





