كاسبكارانى عه‌لوه‌ی هه‌ولێر له‌ ڕێگه‌ى ئاڤاوه‌ هۆشداری له‌ مه‌ترسییه‌ک ده‌ده‌ن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە عەلوەی هەولێر کۆبوونەوەی سندووقی پلاستیکی و کارتۆنی بەتاڵ لە نزیک ساردکەرەوەکان (بەڕادەکان)ی هەڵگرتنی سەوزە و میوە مەترسی ئاگرکەوتنەوەی دروست کردووە، خاوەن کۆگاکان داوای چارەسەر دەکەن پێش ئەوەی ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووبدات.


لێدوانی کاسبکاران: سعوود مەسعوود خاوەنی یەکێک لە بەڕادەکانە و بە ئاڤای گوتووە: ماوەی 20 ساڵە لە عەلوەی هەولێر بەڕادی خۆراک و سەوزە و میوەم هەیە، ڕووبەری شوێنەکەم هەزار و 200 مەترە و بایی سێ ملیۆن دۆلار کەلوپەلی تێدایە، ئێستا لە پشتی بەڕادەکەی منەوە هاووڵاتییەک ژمارەیەکی زۆر سندووق و کارتۆنی مۆزی کەڵەکە کردووە، مەترسی سووتانی بەڕادەکەم هەیە، چونکە لەسەربانی بەڕادەکە غاز و گاز و مۆلیدە هەیە، یەک ئاگری بچووک دەبێتە هۆی مەترسی هەڵگیرسانی ئاگرێکی گەورە.

چەند خاوەن بەڕادێکی دیکەش دەڵێن: ئەمە کێشەی هەموومانە و داوای چارەسەر دەکەین، چەندین جاریش بۆ ئەم داواکارییە چووینەتە شارەوانی.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئاڤا پەیوەندی بەو کەسەوە کردووە کە سندوق و کارتۆن کۆدەکاتەوە، ناوی جەوهەر نامیقە، دەڵێت منیش کوڕە هەژارم و هەڕەشەم لە کەس نەکردووە، چەند کەسێکیشمان بەردەوام چاودێری دەکەین بۆ ئەوەی خوانەخواستە ئاگر نەکەوێتەوە.

کاک جەوهەر دەڵێت: بەسەرچاو ئەو سندوق و کارتۆنانە لادەدەم بەڵام با شارەوانی لە زەویەکی بەتاڵی نزیک عەلوە هاوکاریم بکات ئەو کارتۆن و سندووقانەی لێ دابنێم، چونکە پێنج خێزان لەسەر ئەم کارەی ئێمە دەژین.


چارەسەر: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤای گوت: بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین و ناهێڵین هیچ لایەک زەرەرمەند بێت

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ