گهشتیارێک چهكی پاره و بهڵگهنامهكانى له ههولێر ون دەکات و هاووڵاتییهک بهدوایدا دهگهڕێت
- کوردستان
- 6 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
گهشتیارێکی عەرەب چهكی پاره و بهڵگهنامهكانى له دووکانی وەستایەک لە ههولێر ون كردووه، وەستاکە به دوایدا دهگهڕێت و دەیەوێت بۆی بگەڕێنێتەوە بەڵام نایدۆزێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوومانگ بەر لە ئێستا هاووڵاتییەکی عەرەب سەردانی ناوچەی پیشەسازی دەکات لە هەولێر و لای وەستایەک بە ناوی وەستا سەعد فیتپەمپی ئۆتۆمبێلەکەی دەگۆڕێت.
- دوای چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی، پارەی داوە و ڕۆشتووە، دوای دوو مانگ خاوەن دووکانە بۆی دەرکەوتووە ئەو هاووڵاتییە ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی فەرمی و چەکێکی بانکیی لەبیرکردووە. لەڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکات کێ دەیناسێت ئاگاداری بکاتەوە بچێت وەریان بگرێتەوە.
- وەستا سەعد چیرۆکەکەی بۆ ڕزگار کۆچەر، ڕۆژنامەنووسی دیاری ئاڤا گێڕاوەتەوە: دوای دوو مانگ ڕۆژێک ناو دووکانەکەم پاک دەکردەوە، لەپشت قەنەفەیەکدا زەرفێکی گەورەم دۆزییەوە، کاتێک کردمەوە چەکێکی بانکی واژۆکرا و بە بڕی 50 هەزار دۆلار، پاسپۆرتێک و گرێبەستی خانووبەرە و زەوی کشتوکاڵی و چەندین بەڵگەنامەی دیکەی فەرمی تێدابوو.
زانیاریی زیاتر: بەپێی پاسپۆرتەکەی بێت، هاووڵاتییەکە ناوی محەممەد نەجاح کەریمە، خەڵکی کەربەلایە و لەسەر پاسپۆرتەکەشی دوو ڤیزای ئێرانی لەسەرە.
وەستا سەعد ماوەیەکی زۆرە بەدوایدا دەگەڕێت و نایدۆزێتەوە، لەڕێگای ئاڤاوە تکا دەکەم کێ ئەو هاووڵاتییە دەناسێت ئاگاداری بکات بۆئەوەی ئەو فایلەی بۆ بگەڕێنمەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






