لە حەلەب هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسک ڕێژ دژی خۆپیشاندەرانی کورد بەکاردەهێنن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 تشرینی یەکەم

ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی سووریا و ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سەرجەم دەروازەکانی هاتووچۆیان بەڕووی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب داخست، دانیشتووانی کوردی ئەو دوو گەڕەکە لەبەردەم بازگەی هێزەکانی حکومەتی سووریا گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و ئەو هێزانەش بەدەستڕێژی گولـلەی هەوایی و گازی فرمێسک ڕێژ وەڵامیان دانەوە.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی حکومەتی سووریا گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەیان لە ناوەندی شاری حەلەبی باکووری سووریا "ئابڵوقە" دا و هەموو دەروازەکانی هاتووچۆیان داخست.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، دوای داخستنی دەروازەکان، دانیشتووانی هەردوو گەڕەکە کوردییەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هێزە ئەمنییەکانی سەر بە دیمەشق بە بەکارهێنانی دەستڕێژی گولـلەی هەوایی و گازی فرمێسک ڕێژ وەڵامیان دانەوە، لە ئەنجامیشدا دەیان خۆپیشاندەر بەهۆی گازی فرمێسک ڕێژەوە برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
خۆپیشاندەرانی کورد داوایان دەکرد ڕێگا و دەروازەکان بکرێنەوە و کێشەکان بەگفوگۆ و دانوستان چارەسەر بکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






