بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشانگەی هایتێکس دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 7 تشرینی یەکەم

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی "هایتێکس 2025 بۆ تەکنەلۆژیا"
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا، شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی "هایتێکس 2025 بۆ تەکنەلۆژیا" لە شاری هەولێر دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هایتێکس شەشەم گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەورەترین پلاتفۆرم و پێشانگە و کۆنفرانسە لە کوردستان و عێراق بۆ تەکنەلۆژیا، ئەمڕۆ پێشانگەکە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان دەکرێتەوە و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر 10 بەیانی تاوەکو شەشی ئێوارە کراوەیە.
لێدوانی فەرمی: ڕاڤە ئەردەلان، ئەندامی تیمی ڕێکخەرانی پێشانگای هایتێکس و بەرپرسی بەشی کۆمپانیاکان بە ئاڤای وت: 122 کۆمپانیا و سێکتەری تەکنەلۆژی و 15 وڵات لە پێشانەگەکدا بەشدارن، نزیکەی 25% بیانین و 10% سەر بە شارەکانی عێراقن، هاوکات 60%ـیان لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکن. لەگەڵ ئەوەشدا 20 خاوەنکاری بچووک بەشداری دەکەن کە زیاتر لە حەوت بزنسیان لەلایەن ڕیکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە پشتگیریی دارایی دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕۆژانی پێشانگای هایتێکس پانێڵ و گفتوگۆی تایبەت و سیمینار بەڕێوەدەچن و مەبەست لێی ئاڵوگۆڕی زانیارییە لە نێوان پسپۆڕان و بەشداربوواندا، تەورەکانی گفتوگۆی کۆنفڕانسی ئەمساڵ لە سێ بابەتی سەرەکی پێکدێن، ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیا، ئابووریی دیجیتاڵی، کۆنتێنت (ناوەڕۆک) و سۆشیاڵ میدیا، لەم چەند ڕۆژەدا 40 پسپۆر لە وڵاتی جیاوازەوە دێنە سەر ستەیجی کۆنفڕانس و قسە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 11 هەزار کەس لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی هایتێکسەوە ناوی خۆیان تۆمارکردووە، ئەو کەسانە ناویان دەچێتە تیروپشکەوە بۆ ئایفۆنێکی 17ـی پڕۆماکس، گەشتێکی ڤی ئای پی دەرەوەی وڵات و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆژیا لە ئیمارات، دابینکردنی هاتووچۆی خۆڕایی بۆ قوتابییانی زانکۆ ماوەی شەش مانگ و چەندین خەڵاتی دیکە.
گۆشەیەکی دیمەکەنەکە: هایتێکس دەروازەیەکە بۆ کۆمپانیا جیهانییەکان و پەیوەندیکردن و دەستگەیشتنیان بە بازاڕی کوردستان و عێراق. لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیریی گەورەی دارایی دەبەخشرێتە کارە بچووکەکان کە بڕێ لە 145 ملیۆن دیناری عێڕاقی دەبەخشرێتە دەستپێشخەریی ناوخۆیی لە ڕێگەی پڕۆگرامی بزنسە بچووکەکانی هایتێکس کە پێکهاتوون لە 20 بزنسی بچووکی هەڵبژێردراو لە نزیکەی 100 بزنسی پێشکەش کراو، هەروەها چەندان نوێگەری لە تەکنەلۆژی بەدی دەکرێت لە ژیریی دەستکرد، تیلیکۆم، بازاڕی دیجتاڵی، سۆلار پاوەر و چەندان بواری دیکەی تەکنەلۆژیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






