
ئاڵۆزی و ڕوبەڕووبوونەوە لە هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود لە حەلەب
ئاڤا نیوز
دوای چەند کاتژمێرێک ڕووبەڕووبونەوەی بەردەوام لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی سەربە هەسەدە و هێزەکانی سەربە حکومەتی سووریا لە هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود لە حەلەب، سەرەنجام بەیانی ئەمڕۆ هەردوولا گەیشتنە ئاگربەست بۆ وەستانی شەڕ و ڕووبەڕبوونەوەکان.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو، بەڕێوەبردنی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە سەنتەری شاری حەلەب لەلایەن ئاسایشی ناوخۆیی سەربە هەسەدە بووە. مانگی نیسانی ئەمساڵ لەنێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق ڕێککەوتن کرا کە پێویستە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەردوو گەڕەکەکە بچنە دەرەوە و تەنیا ئاسایشی ناوخۆیی لەوێ بێت. چەند ڕۆژێکە ئاڵۆزی لە نێوان خەڵکی گەڕەکەکە و هێزەکانی سەر بە دیمەشق ڕوودەدات، دوێنێ شەو بە چەکی قوورس ڕووبەڕووبونەوە دروست بوو، کوژراو و بریندار لەنێوان هەردوولا هەیە.
زانیاری فەرمی: درەنگانی شەوی ڕابردوو، تەلەڤزیۆنی فەرمی سووریا ڕایگەیاند، گفتوگۆ بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەستیپێکردووە و ئەم بەیانییەش ئاژانسی فەرمی سووریا ڕایگەیاند، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ وەستانی شەڕ و ڕووبەڕووبونەوەکان.
لێدوانی فەرمی: عەزام غەریب، پارێزگاری حەلەب ڕایگەیاندووە، هێزەکانیی ئاسایشی ناوخۆیی و وەزارەتی بەرگری کار بۆ پاراستنی هاوڵاتییان دەکەن و هیچ نیازمەندییەک نییە بۆ پەرەسەندنی سەربازی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی بڕیار بوو لەم چەند ڕۆژە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە سەردانەکەی دواخستووە.
چی ڕوودەدات: هێزەکانی سووریای دیموکرات حکومەتی سووریا تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی مانگی ئاداری ئەمساڵ کە لە نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع واژۆ کرا. بەهەمان شێوە حکومەتی سووریاش هەسەدە تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە. دوێنێ هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گرووپەکانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە هەراسانکردنی ئەمنی و ئابڵوقەی مرۆیی بۆسەر خەڵکی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود، دواترینینیان دانانی بازگەیە لە دەوروبەری هەردوو گەڕەکەکە. لە دواین پێشهاتیشدا بە دەبابە و زرێپۆش و چەکی قورس گەڕەکەکانیان بۆردوومان کردووە. لە بەرامبەردا خەڵکی هەردوو گەڕەکەکە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی بۆ پاراستنی خۆیان ڕووبەڕووی ئەو هێرشانە بوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی (تورکیا) کە نزیکە لە (ئاک پارتی) دەسەڵاتداری تورکیا لە هەواڵێکی تایبەتدا نووسیویەتی، سبەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی کۆدەبێتەوە. ئەگەر هەسەدە تێکەڵی سوپای سووریا نەبێت، تورکیا پشتیوانی لە حکومەتی نوێی سووریا دەکات و سوپای تورکیا دەکەوێتە خۆی و بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کێشەکە لە ڕەگەوە چارەسەر دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود دوو گەڕەکی کوردنشینی پارێزگای حەلەبن و بەشی هەرە زۆری دانیشتووی ئەم دوو گەڕەکە کوردن. دەکەونە چەقی پارێزگاکە و لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە تا ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی سەربە هەسەدە پارێزگاریان لێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






