
ئاڤا نیوز
بەوتەی ساڵح موسلیم، لە شەڕ و ڕووبەڕووبونەوەکانی دوێنێی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دوو کەس شەهیدن و 60 کەسیش بریندارن.
وێنە گەورەکە: لەماوەی دوو ڕۆژدا شەڕ و ڕووبەڕووبونەوەی گەورە لەنێوان ئاسایشی ناوخۆیی و خەڵکی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود و هێزەکانی نزیک لە دیمەشق ڕوویداوە. لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بە چەکی قوورس هێرش کرایە سەر هەردوو گەڕەکەکە.
لێدوانی فەرمی: ساڵح موسلیم، ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆکی پەیەدە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەو هێرشەی دوێنێی هێزەکانی حکومەتی سووریا بۆسەر دوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب، دوو کەس شەهید بوون و 60 کەسیش بریندارن.
ساڵح موسلیم دەشڵێت: ئەمڕۆ شاندێک بە سەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر و ڕۆهلات عەفرین، فەرماندەی گشتی یەپەژە لە دیمەشقن و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە. کۆبوونەوەکە تایبەتە بە میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاداری ئەمساڵ.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ بەیانی ئاگربەست لە هەردوو گەڕەکە کوردییەکە ڕاگەیێنرا و تەلەڤزیۆنی فەرمی سووریا ڕایگەیاند، هاتووچۆ بۆ هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوودی حەلەب وەستاوە و تەنیا ڕێگا بە خێزانەکان دەدرێت لەو گەڕەکە بە پیادە بچنە دەرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






