باڵیۆزی بەریتانیا بۆ ئاڤا: سەرەڕای ئاستەنگییە ئەمنییەکان دەرفەتی ئاوەدانی و وەبەرهێنان لە عێراقدا هەیە
- عێراق
- 7 تشرینی یەکەم
عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەرەڕای ئاستەنگییە ئەمنییەکان بەڵام دەرفەتی ئاوەدانی و وەبەرهێنان لە عێراقدا بوونی هەیە و وڵاتەکەی لەبوارەکانی وزە و پەیوەندییەکان لە ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا بەشدار دەبێت.
وێنە گەورەکە: 14ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ و لەمیانەی سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانیدا بۆ لەندەن، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا واژۆیان لەسەر 13 گرێبەستی بازرگانی کرد بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار، بڕیاریشیاندا بەغدا و لەندەن لەبوارەکانی وزە، پەیوەندییەکان، کۆچبەران، ژینگە، ئابووری، بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان و دەیان بواری دیکە هاوکاری یەکتریی بکەن.
لێدوانی فەرمی: عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە بەغدا بەشداریی لە ڕۆژی نیشتیمانی عێراقدا و بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ زۆر گرنگە کە تیایدا یادی ڕۆژی نیشتیمانی عێراق دەکەینەوە چونکە ئەم ساڵانەی دوایی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی لە عێراق بەرەو باشتربوون دەڕوات و ئاسایش و ئارامیش بەرقەرارە ئەوەش زۆر گرنگ و بەبایەخە، نابێت تەنیا چاومان لەسەر ئاستەنگییە ئەمنییەکان بێت بەڵکو دەبێت چاومان لە توانای ئاوەدانی وڵاتەکەش بێت".
وتیشی، لەو چوارچێوەیەدا بوونی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان و وەبەرهێنانیان لە عێراق دەبێتە دەرفەتێک بۆ گەشەسەندنی زیاتری وڵاتەکە، لە سەردانەکەی سەرەتای ئەمساڵی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بۆ لەندەن چەندین ڕێککەوتن لەبوارەکانی وزە و پەیوەندییەکان واژۆکران و ئێستا کار بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان دەکرێت.
لەبارەی کێشەکانی ناوچەکەش، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئەوەی خستەڕوو، عێراق بەهۆی هەژموون و کاریگەری لە ناوچەکەدا، دەتوانێت لە ئاستی هەرێمیدا بۆ ئارامی و ئاشتی کاریگەریی هەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






