
ئەحمەد روەیزی، باڵیۆزی فەڵەستین لە عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی فەڵەستین لە عێراق دەڵێت، کاری لەپێشینەی دەوڵەتی فەڵەستین ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر غەززە و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانە بۆ کەرتەکە، لەم بوارەشدا پێشوازی لە پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا تایبەت بە غەززە دەکەن.
وێنە گەورەکە: 29ی ئەیلوولی ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانی خۆی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە ڕاگەیاند، بەگوێرەی پلانەکەش دەبێت بارمتەکان ئازاد بکرێن، کەرتی غەززە لەلایەن دەستەیەکی نێودەوڵەتی بەڕێوەببرێت و حەماسیش چەک دابنێت، لای خۆیەوە حەماس بە پلانەکە ڕازییە بەڵام داوای چەکدانان تا کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە، دەشیەوێت بەڕێوەبردنی غەززە بە دەستەیەکی سەربەخۆی فەڵەستینی بسپێردرێت نەک دەستەیەکی نێودەوڵەتی.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد روەیزی، باڵیۆزی فەڵەستین لە عێراق، ، لە بەغدا بەشداریی لە ڕۆژی نیشتیمانی عێراقدا و بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "کاری لەپێشینەی فەڵەستین ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر گەلەکەمان لە غەززە، گەیاندنی هاوکاری مرۆیی و دانانی بنەمای سیاسییە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین کە پایتەختەکەی قودس بێت، لەم بوارەشدا لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاردەکەین بۆ کشانەوەی ئیسرائیل بۆ سنوورەکانی ساڵی 1967 و داننانی وڵاتانی جیهان بە دەوڵەتی فەڵەستین".
پەیوەست بە پلانەکەی ترەمپیش، وتی، " بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەمان پێشوازیی لە پلانەکەی ترەمپ بۆ غەززە دەکەین و دەمانەوێت قۆناغی یەکەم و قۆناغەکانی دیکەی پلانەکە جێبەجێ بکرێن لەوانەش کشانەوەی ئیسرائیل و گەڕانەوەی دەسەڵاتی فەڵەستین بۆ بەڕێوەبردنی غەززە، تا غەززەش هاوشێوەی قودس و کەناری ڕۆژئاوا بەشێک بێت لە نیشتیمانی فەڵەستین".
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






