ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ناوەڕۆکی نامەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 7 تشرینی یەکەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق بە ئامادەبوونی چوار وەزیرە کوردەکەی بەغدا دەستیپێکرد، هەر لە کۆبوونەوەکەدا نامەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی داهاتی نانەوتی و ڕێککەوتنەکانەوە تاوتوێ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەن و بە ئامادەبوونی هەر چوار وەزیرە کوردەکە دەستیپێکرد، چەندین پرسی گرنگ لەوانە بەشێکیان پەیوەستن بە هەرێمی کوردستانەوە تاوتوێ دەکرێن و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی هەفتانەیدا نامەی مەسرور بارزانی کە بۆ سوودانیی ناردووە لەبارەی داهاتی نانەوتی و پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکان تاوتوێ دەکات. لە کوردستان پشکی حکومەتی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی ئامادەیە و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت بدرێت.
ئەمەش بزانە: هاوشێوەی زۆربەی کۆبوونەوەکانی ڕابردوو پرسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نەخراوەتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە و بەرپرسێکی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاندووە: بە ئەگەری زۆرەوە پرسی مووچە باس دەکرێت، یان لەلایەن وەزیرانی کوردەوە دەخرێتەڕوو، یان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە سوودانی خۆی بابەتەکە دەکاتەوە. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی مووچەی مانگی هەشت بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






