
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ قسەکردن لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان وەزیرانی کورد لە بەغدا لەگەڵ سوودانی کۆبوونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیران عێراق كۆبووەوە و نزیکەی دوو کاتژمێر و 40 خوولەکی خایاند. بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا، لە كۆبوونەوەكەدا باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەكرا.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراقەوە بە ئاڤای گوت: دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەبێ بڕیاردان لەبارەی مووچە، دوو وەزیری کورد چوونەتە لای سوودانی و ئێستا لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی پەیامنێری ئاڤا نیوز لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەو سێ وەزیرە کوردەی چوونەتە لای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بریتین لە: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و خالید شوانی، وەزیری داد و بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق.
لەلایەکی دیکە؛ ڕۆژی دووشەممە ئاڤا بڵاوی كردەوە كە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەبارەی مووچە و داهاتی نانەوتی نامەیەکی بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە. لە نامەکەدا داوای کردووە بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی دابەشکردنی داهاتی نانەوتی لەنێوان هەولێر و بەغدا بە بنەما وەرنەگیرێت.
سەرۆکوەزیرانی کوردستان دووپاتیشی کردووەتەوە ئامادەن هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرن تاوەکو ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






