دەست بە دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینانی هەولێر و دهۆک دەکرێت
- هەواڵ
- 7 تشرینی یەکەم

خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لە سبەی چوارشەممەوە دەست بە دابەشکردنی شەش مووچەی بنەڕەتی خانەنشینانی سنووری هەولێر و دهۆک دەکات، زیاتر لە 17 هەزار خانەنشین دەگرێتەوە و هەر شەش مووچەکە بەیەکەوە وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 17 هەزار فەرمانبەر لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک خانەنشین کراون، 10 هەزاریشیان لە سنووری سلێمانی. ئەمانە هەموویان کە دەکاتە 27 هەزار خانەنشین، سەرجەمیان 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە و شەش مووچەی بنەڕەتی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە، خانەنشینانی سنووری سلێمانی سەرجەمیان لە مانگەکانی ڕابردوودا شەش مووچەکەیان وەرگرتووە، تەنها خانەنشینانی هەولێر و دهۆک مابوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بڵاوی کردەوە، سبەی چوارشەممە 8-10-2025 شەش مووچەکە قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەکرێت، ئەو خانەنشینانەش دەگرێتەوە کە 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەرکراوە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی کوردستان ڕوونی کردووەتەوە، چەندجارێک بە نووسراوی فەرمی داوایان لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە شایستەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هاوتاکانیان لە پارێزگاکانی تری عێراق خەرج بکات، بەڵام تا ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نەداوە، بۆیە بڕیاریان داوە سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج بکەن و ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بڕی 57 ملیار و 287 ملیۆن دیناری تەرخان کردووە.
لێدوانی فەرمی: سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سبەی پێشنیوەڕۆ دەست بە دابەشکردنی شەش مووچەکە دەکەین قۆناغ بە قۆناغ، لە سنووری سۆران نزیکەی 750 خانەنشین دەبێت و سەرجەمیان وەری دەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





