
ساتی خستنەخوارەوەی پەیکەری حافز ئەسەد باوکی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دوای تێپەڕبوونی 10 مانگ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، 10 هەزار و 955 کەس کوژراون.
وێنە گەورەکە: دوای پێنج دەیە لە حوکمڕانیی بنەماڵەی ئەسەد، ڕۆژی 8ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کۆتایهاتنی دەسەڵاتی ئەسەدی بە تەواوی ڕایگەیاند. دوای تێپەڕبوونی 10 مانگ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سووریا نەک هەر ئارامی بەخۆیەوە نەبینی، بەڵکو گێژاوێکی نوێی تووندوتیژی و پێشێلکارییەکان، ژیانی هاووڵاتییانی پەکخستووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ. لەو ماوەیەدا (8ـی کانوونی یەکەمی 2024 تا 8ـی تشرینی یەکەمی 2025)، 10 هەزار 955 کەس کوژراون، کە هەشت هەزار و 422یان هاووڵاتی سڤیل بوونە، لەنێویاندا 463 منداڵ و 636 ژن. ئەمەش نیشانەی قووڵبوونەوەی ئاڵۆزی و گەشەسەندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤە لەلایەن لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکانەوە.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕوانگەی سووری، لەو ماوەیەدا حاڵەتەکانی کوشتن لە دەرەوەی یاسا، گوللـەباران کردن، ڕفاندن، ئەشکەنجەدان، هێرشی هەڕەمەکی بۆ سەر هاووڵاتیان و بۆمبڕێژکردنی بەردەوام لە ناوچە جیاوازەکاندا تۆمار کراون.
لەلایەکی دیکەوە: ڕوانگەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هەزاران کەس بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە، زیندانەکان پڕن لە دەستگیرکراوان، زۆربەیان بەبێ دادگاییکردن و بە تۆمەتی ناڕوون دەستبەسەر کراون.
داواکاری فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات، لێژنەی لێکۆڵینەوە بنێرن بۆ زیندانەکانی سووریا، تا چارەنووسی دەستگیرکراوان یەکلایی بێتەوە و کۆتایی بە پێشێلکارییەکان بهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






