ئەردۆغان: ترەمپ داوای لێکردم حەماس بە ڕێککەوتن ڕازی بکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 تشرینی یەکەم

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لێکردووە حەماس ڕازی بکات بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و بە دانوستان ڕازی بێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی حەماس لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل لە شەرم شێخ لە میسر بەسەرپەرشتی و چاودێریی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند؛ "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لێکردم لەگەڵ حەماس قسە بکەم و ڕازیان بکەم بەوەی دانوستان بکەن و ڕێکبکەون."
سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لەوەکردووە کە "ئێمە دەستمان لە گەڕانەوەی ئاشتی هەیە بۆ فەڵەستین و وەک هەمیشە لە خەمی براکانمانین".
لەلایەکی دیکەوە: ماڵپەڕی تایمز ئۆڤ ئیسرائیل لەزاری ئۆفیسی ئەردۆغانەوە ئەوەی دووپاتکردووەتەوە کە تورکیا بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ کۆتایی هێنان بەو جەنگە و ئەو شاندەی حەماس کە ئێستا لە شەرم شێخن تورکیا لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵیان.
زانیاریی زیاتر: لەسەر بنەمای پلانەکەی ترەمپ، ئیسرائیل بەتەواوی لە غەززە دەکشێتەوە و لەبەرامبەردا حەماسیش سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد دەکات، ئەوانەشی مردوون تەرمەکانیان ڕادەست دەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی ڕەوتی حیکمە: 12 کەس بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندیدن






