حەماس لەبارەی یەحیا سینوار و براکەی داوایەک لە ئیسرائیل دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 تشرینی یەکەم

یەحیا سینوار، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ماڵپەرێکی ئەمریکی بزووتنەوەی حەماس داوای ڕادەستکردنی تەرمی یەحیا سینوار، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماس و براکەی محەممەد سینوار لە ئیسرائیل دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئێستا هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دانوستان و ڕێککەوتن لەسەر بنەمای پلانەکەی ترەمپ لەنێوان حەماس و ئیسرائیل چڕتر کراونەتەوە و هەردوو لایەن یەکی شاندێکیان بەنێوەندگیریی سەرۆکی ئەمریکا لە شەرم شێخی میسرن بۆئەوەی لێکتێگەیشتن لەیەکدی وەربگرن بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی گشتگیر.
بڵاوکراوەی فەرمی: ماڵپەڕی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، شاندی حەماس داوایەکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە سەبارەت بە تەرمی هەریەکە لە یەحیا سینوار و محەممەد سینوار. بزووتنەوەکە بە ئیسرائیلییان وتووە تەرمی ئەو دوو سەرکردەیەمان بۆ بگەڕێننەوە با لەنێو لیستی ئەو فەڵەستینییانە بن کە بڕیارە لەبەرامبەر 48 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکرێن."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر؛ بەگوێرەی ماڵپەڕە ئەمریکییەکە، پێشووتر ئیسرائیل ئەم داواکارییەی حەماسی ڕەتکردووەتەوە و ئێستاش بەهەمان شێوە ئەو داواکارییە بۆ رادەستکردنەوەی تەرمی ئەو دوو سەرکردەیەی حەماس ڕەتدەکەنەوە.
ئێستا چی ڕوودەدات؛ ئێستا شاندی حەماس و ئیسرائیل بەنێوەندگیریی ئەمریکا بەردەوامن لە دانوستانەکانیان سەبارەت بە کۆتاییهێنان جەنگی دوو ساڵە و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی گشتگیر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





