
دیمەنی چەند کۆچبەرێکی کوردی دەستگیرکراو لە لیبیا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
زیاتر لە مانگێکە 41 کۆچبەری کورد لە تەرابلوسی لیبیا دەستگیرکراون و ئاڤا میدیا دوایین هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەیان ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: لیبیا بووە بە یەکێک لە ڕێڕەوە دیارەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێگەی نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای ئەو وڵاتە بەکاردەهێنن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدان و تەنانەت گیانلەدەستدانیش دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە ئاڤای وت: باڵیۆزخانەکەمان هەموو ڕێکارەکانی تایبەتی بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە کردووە، پاسپۆرتیان بۆ کراوە تاوەکو بتوانن بگەڕێنەوە، هەماهەنگیی تەواویشمان لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د. ئەحمەد سەحاف، هەموو هەولێک بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە دراوە، بۆ ئەو مەبەستەش گەرەنتی ئاسایش و سەلامەتییان دەکرێت و بە تەواوی پارێزراو دەبن.
باکگراوند: لە ماوەی ڕابردوو دەیان کۆچبەری کورد هەوڵیان داوە لە لیبیاوە بگەنە ئیتاڵیا و دواتر بڕۆنە وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا، بەشێکی زۆری ئەو گەنجانە دەستگیرکراون و بێسەروشوێن بوون، ئاڤا میدیا ناو و زانیاریی ئەو کۆچبەرانەی لە زیندانەکانی لیبیادا ئاشکرا کردووە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵی دۆزینەوە و گەڕاندنەوەیانی داوە بۆ کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی ناوچەیی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 خولەک لەمەوپێش

سێ گەنج گەورەترین ئاڵای کوردستان بە بەرد لەسەر بەرزاییەکانی ئەڵوەند دروست دەکەن
16 خولەک لەمەوپێش

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی دەستپاکی عێراق لەسەر دیارنەمانی 2.5 تریلیۆن دینارەکە دێتە سەرهێڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی: سێیەکی گەرەنتی ئەمجارە لە دەستی سوننە و کورد دایە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ کوردانی فەیلی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی و عیزەت شابەندەر دۆخی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن






