وڵاتان پێشوازی لە ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل بۆ غەززە دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 تشرینی یەکەم

دیمەنی غەززە دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاشتی. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دواجار بە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەریەکە لە بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتی غەززەیان واژۆ کرد، لەژێر ڕۆشنایی ئەم پێشهاتە وڵاتان پێشوازی لەم هەنگاوە دیپلۆماسییە دەکەن داوا دەکەن بنەماکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێی بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕاگەیاندنی پلانی ئاشتی غەززە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئیسرائیل و حەماس بە خاڵەکانی نێو پلانەکە ڕازی بوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشتی لە گەززە ڕاگەیێنرا.
کاردانەوەکان: دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنەکە، وڵاتان و کەسایەتییە سیاسییەکان پێشوازییان لە ڕێککەوتنەکە کرد و داوا دەکەن بنەماکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێی بکرێت.
٠ کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل دەکەم بۆ قۆناغی یەکەمی پلانی ترەمپ بۆ ئاشتی و دەبێت ئەم ڕێککەوتنە بەبێ دواکەوتن بە تەواوی جێبەجێ بکرێت
٠ ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، پێشوازی لە ڕێککەوتنەکە کرد و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد ڕێز لەبنەماکانی ڕێککەوتنەکە بگرن.
٠ مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا داوا دەکات هەموو لایەنەکان بەخێرایی کاربکەن مەرجەکانی ڕێککەوتنەکان جێبەجێ بکەن و کار بۆ ئاشتییەکی دادپەروەر و بەردەوام بکەن.
٠ ئهنتۆنیۆ گۆتیرێس، سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان داوا دەکات سەرجەم بارمتەکان بە شێوەیەکی شکۆمەندانە ئازاد بکرێن و ئاگربەستی هەمیشەیی مسۆگەر بکرێت و شەڕەکە بە تەواوی بوەستێت.
٠ ئیسبن بارس، وەزیری دەرەوەی نەرویج دەڵێت، پێویستە تەواوی لایەنەکان پێشوازی لەم ڕێککەوتنە بکەن، هاوکات بە ئومێد و وریاییەوە چاودێریی و مامەڵە لەگەڵ ڕێککەوتنەکەدا دەکەین.
٠ ئەنتیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا پیشتوانی خۆی بۆ ئاگربەست دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت، هەواڵی خۆش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دێت و ئێمە ئامادەین یارمەتیدەر بین بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی لەناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






