
ئاڤا نیوز
لە پاركی سەرهەڵدان كەرنەڤاڵێكی جەماوەری بۆ ناساندنی كاندیدانی لیستی 275ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆك، بە بەشداری هەزاران لایەنگر و ئەندامی ئەو حیزبە بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەکە؛ لەچوارچێوەی بانگەشەی سەرخستنی لیستی 275ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای دهۆكی پارتی، ئاهەنگێكی جەماوەریی سازكرد، تێیدا كاندیدانی ئەو حیزبە لە پارێزگاكە كە ژمارەیان (22) كاندیدە بەفەرمی بە جەماوەری دەڤەری بادینان ناسێندران.
وتەی بەخێرهاتن لەلایەن شەهیدی زیندوو، سەفەر زكری نێروەی پێشكەشكرا، كە هەردوو قاچەكانی لەپێناو پاراستنی نیشتمان و خاكی كوردستان بەخشیوە، لە وتارەكەیدا شەهیدی زیندوو ئاماژەی بەوەكرد، "پارتی هەمیشە پێشەنگی خەبات و تێكۆشان بووە لەپێناو ئازادی و سەربەستیی خەڵكی كوردستان و خۆی بە خاوەنی ڕاستەقینەی كوردستان زانیوە.ژ
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت؛ هاونیشتمانیانی دهۆك دەڵێن، لیستی پارتی، لیستی پێشمەرگە، ئارامی، ئاوەدانی، پاراستنی قەوارەی كوردستان و چەسپاندنی مافەكانی خەڵكی كوردستانە. دووپاتیشی دەكەنەوە پارتی بەكردەوە سەلماندوویەتی خزمەتكاری خەڵكی كوردستانە و لە ناوخۆی كوردستان سەرقاڵی ئاوەدانكردنەوە و بەهێزكردنی ژێرخانی ئابوورییە، لە بەغداش شەڕی مافە دەستوورییەكان و شایستەكانی خەڵكی كوردستان دەكات و سازش لە بنەما نەگۆڕەكانی ناكات.
لێدوانی فەرمی: سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای دهۆكی پارتی لەو ئاهەنگە جەماوەرییە وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، "هیواخوازین لە ڕۆژی 11ـی 11، پارتی سەركەوتنێكی دیكەی مێژوویی تۆمار بكات، چونكە پارتی خۆی بە خزمەتكاری ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان دەزانێت لە سەرجەم بوارەكاندا.
وتیشی، میللەتی ئێمە لەماوەی ڕابردوودا نەهامەتی زۆری بەسەردا هاتووە، دواهەمین هەوڵی نەزۆكی نەیارانی كورد، هەوڵی برسیكردنی خەڵك و بەكارهێنانی قووتی خەڵكە بۆ مەرامی سیاسی، بەڵام بە خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان و ڕژدبوونی سەركردایەتی سیاسیی كورد، بە دڵنیاییەوە ئەو قەیرانانەش تێپەڕدەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






