هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە و هەڵبژاردن پەیامێکی تووند بۆ سوودانی دەنێرێت
- هەواڵ
- 9 تشرینی یەکەم

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، پەیامێکی توندی سەرکردایەتیی کوردستانی گەیاندووەتە سوودانی سەبارەت بە هەڵوێستی ناوبراو لەبارەی پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان و تێیدا هاتووە، "دوای هەڵبژاردن هەرێمی کوردستان، حیساباتی خۆی دەکات و ئەم مامەڵەیەی ئێستا سوودانی هەرگیز لەبیر ناچێتەوە."
چیرۆکی سەرەکی: لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، عەمار حەکیم سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، کۆبووەوە.
زانیاریی تایبەت؛ بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان گلەیی توندیان لە شێوازی مامەڵەی محەممەد شیاع سوودانی هەبووە، بەتایبەت لە پرسی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا.
ناوەڕۆکی پەیام؛ ناوەڕۆکی پەیامەکە ئەوە بووە کە سەرەڕای پشتیوانیی بەهێزی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکوومەتەکەی سوودانی، بەڵام سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا نەبووە و مامەڵەیەکی نەرێنی لەگەڵ هەرێمدا کردووە.
عەمار حەکیم دوای گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سوودانی کۆبووەتەوە و بە سوودانی ڕاگەیاندووە: "سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان زۆر لێت تووڕەن، ئەوان پشتیوانییەکی زۆریان کردی، بەڵام تۆ لەگەڵیاندا باش نەبوویت."
هەروەها لە پەیامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دروستکردنی کێشە بۆ ناردنی مووچە و بەتایبەتیش نەناردنی مووچە پێش جەژن، هیچ سەرۆکوەزیرانێکی پێشووتری عێراق کاری لەو شێوەیەی نەکردووە، "هەرگیز لەبیر ناکرێت."
هەنگاوی داهاتوو؛ پەیامەکە ئاماژەی بە هەڵوێستی داهاتووی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان کردووە و تیایدا هاتووە کە "دوای هەڵبژاردن، حیساباتی خۆی دەکات و ئەم مامەڵەیەی ئێستا هەرگیز لەبیر ناچێتەوە." ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە چیتر بە ئاسانی و بەبێ مەرجی ڕوون، پشتیوانی لە کاندیدی هیچ لایەنێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق ناکات.
ئەمەش بزانە: دوای گەڕانەوەی لە هەولێر، نووسینگەی عەمار حەکیم پشتڕاستی کردەوە کە ناوبراو لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانیان، تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





