ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە هەولێر داوای خزمەتگوزاری دەکەن
- هەواڵ
- 9 تشرینی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوابەدوای ئەوەی دانیشتووانی کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە شاری هەولێر، لە ڕێگەی ئاڤاوە چەندین داواکاریی خزمەتگوزارییان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بەرپرسانی حکووميی وەڵامی داواکارییەکانیان دەدەنەوە و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە ئایندەیەکی نزیکدا دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی کۆمەڵگەکە سکاڵایان لە نەبوونی هێڵی پاسی گواستنەوەی گشتی، نەبوونی بنکەی بەرگریی شارستانی و کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە هەبوو.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخالق عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە و گەیاندن لە هەولێر، ڕایگەیاند: "داواکاریی دانیشتووانی کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر سەبارەت بە نەبوونی هێڵی پاسی گشتی گەیشتووەتە دەستمان و لە هەفتەی داهاتووەوە هێڵی پاسی تایبەت بۆ ئەو کۆمەڵگەیە دابین دەکەین، بەمەش کێشەی هاتووچۆی هاووڵاتییان چارەسەر دەبێت."
سەبارەت بە داواکاریی دابینکردنی بنکەی ئاگرکوژێنەوە، موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند: "ئێمە ئاگاداری پێداویستییەکانی دانیشتووانی ئەو ناوچەیەین. لە ئێستادا بنکەیەکی بەرگریی شارستانیمان لە نزیک کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر هەیە کە دەتوانێت لە کاتی پێویستدا بە خێرایی بگاتە شوێنی ڕووداوەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، دانانی بنکەیەکی تایبەت بەو کۆمەڵگەیە لەناو پلانی داهاتووماندا هەیە."
هاوکات، ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر، سەبارەت بە گرفتی کەمیی ئاو لەو کۆمەڵگەیە بۆ ئاڤای ڕوونکردەوە: "بەهۆی کێشەی کارەباوە، ماوەی 17 ڕۆژە کێشەی کەمئاوی لە کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر دروست بووە. تیمەکانمان سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەن و دڵنیایی دەدەین کە لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوودا کێشەکە بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت و دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






