کۆمسیۆن: ئامێرەکانی دەنگدانی گشتیی کارتی دەنگدەری تایبەت ناخوێنێتەوە
- هەواڵ
- 10 تشرینی یەکەم

یەکێک لە ئامێرەکانی دەنگدانی گشتیی وێنە: سوشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەو کەسانەی لە دەنگدانی تایبەتدا بەشداری دەکەن، ناتوانن دووبارە لە دەنگدانی گشتیی دەنگ بدەنەوە، چونکە ئامێرەکانی دەنگدانی گشتیی ناتوانن کارتی دەنگدەری تایبەت بخوێننەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەم هەڵبژاردنە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 768 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئەیسەر یاسین، بەرپرسی بەشی ڕاهێنان لە نووسینگەی کۆمسیۆنی هەولێر، ڕایگەیاند: دوو جۆر کارتی دەنگدان هەیە، یەکێکیان تایبەتە بە پارێزگاکان و ئەوی دیکەیان لەسەر ئاستی نیشتمانییە کە تەنیا بۆ دەنگدانی تایبەت تەرخانکراوە، بۆ نموونە، "کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایش کە دانیشتووی بەسرەیە، بەڵام لە ئەرکدایە لە هەرێمی کوردستان، دەتوانێت لە هەولێر دەنگ بدات و دەنگەکەی بۆ بەسرە دەگەڕێتەوە و ئەم جۆرە کارتەش لە دەنگدانی گشتییدا بەکار ناهێنرێت".
زانیاریی زیاتر: ئەیسەر یاسین ڕوونیشیکردەوە، کارمەندانی هێزەکانی ئاسایش و هەموو ئەو هێز و لایەنانەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەتدا دەکەن، ناتوانن لە دەنگدانی گشتیی دەنگ بدەن، لە ئەگەری بەشداری نەکردنیان لەدەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان دەفەوتێت، چونکە ناوەکانیان لەنێو لیست و ئامێرەکانی وردبینیدا بۆ دەنگدانی گشتی نییە .
ئەمەش بزانە: بەرپرسی بەشی ڕاهێنان لە نووسینگەی کۆمسیۆنی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، بەشداربووانی دەنگدانی تایبەت، کارتەکانیان لێوەردەگیرێتەوە و دوای هەڵبژاردنەکانیش لەسەر ئاستی پارێزگاکان جیا دەکرێنەوە و دووبارە بۆیان دەگەڕێندرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





