سبەی لە کەرکووک پارتی یەکێک لە گەورەترین کەرنەڤاڵەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدات
- کوردستان
- 10 تشرینی یەکەم

بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
هەرچەندە لە دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری کەرکووکیش دەستی بە هەڵواسینی پۆستەری لیست و کاندیدانی کردووە بەڵام سبەی بە کەرنەڤاڵێکی گەورە بە فەرمی دەست دەکات بە بانگەشە و 24 کاندیدی سنووری بازنەی کەرکووک دەناسێنێت.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕۆژی شەممە لە گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکووک کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەریی ئەنجام دەدەین بۆ ناساندنی کاندیدەکانی پارتی لە سنووری کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەمە دەبێتە دەستپێکی کەرنەڤاڵ و ئاهەنگە گەورەکانی پارتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە.
ئاماژەی بە ئەوەش دا کە چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی 15 هەزار کەس لە جەماوەری پارتی لە کەرنەڤاڵەکە ئامادە بن و هەر 24 کاندیدەکەی پارتی لە بازنەی کەرکووک دەناسێندرێن.
جەختیشی کردەوە کە دۆخی پارتی لە کەرکووک و دەوروبەری باشە و مۆڕاڵ و گەرموگوڕییەکی باش هەیە و دوێنێ دوو بارەگای لیژنەی ناوچەی پارتی لە داقووق و لەیلان بە ئاڵای کوردستانەوە کرانەوە کە لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە داخرا بوون
هیوا ئەحمەد مستەفا گوتیشی: دۆخی کەرکووک لە شارەکانی دیکە جیاوازە و ڕێنماییمان بۆ خەڵک و دەنگدەرانمان ئەوەیە هێمن و لەسەرخۆ بن و بانگەشەیەکی ئارام و دوور لە هەڵچوون ئەنجام بدەن، پێویستە ڕێز لە هەموو پێکهاتە و لایەنەکانی سنوورەکەش بگیرێت
ئەوەشی خستەڕوو کە تاوەکوو ئێستا هیچ ڕێگرییەک لە تیمەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە سنووری کەرکووک نەکراوە و جەختیشی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان هاوکارن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






