
دیمەنی ناوەی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بۆ ساڵی دووەمی لەسەریەک، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق بەدەستهێنا، لە ڕیزبەندی زانكۆكانی جیهانیش، لە كۆی دووهەزار و 191 زانكۆ، لە پلەی هەزار بۆ هەزار و 200ـە.
چیرۆكی سەرەكی: دامەزراوەی تایمز لە بەریتانیا، ساڵانە ڕیزبەندی زانكۆكانی جیهان بڵاودەكاتەوە، بەپشتبەستن بە چەندین پێوەری قوورس بۆ ئەوەی زانكۆكە بتوانێت ڕاكینگی بەشداریكردن بەدەستبهێنێت و پێوەرەكان تێبپەڕێنێت، ئەمساڵ زیاتر لە سێ هەزار زانكۆ لە جیهان، داوایانكردووە بەشداربن، بەڵام تەنیا دووهەزار و 191 زانكۆ، مەرجەكانی بەشداریكردن لە پێشبڕكێكەیان هەبووە.
چی ڕوویدا: لە عێراق، 91 زانكۆ داواكاری بەشداریكردنیان لەو پێشبڕكێیە پێشكەشكرد، تەنیا 25 زانكۆ ڕەزامەندییان بەدەستهێنا و توانییان بەشداربن، لە كۆی زانكۆ قبووڵكراوەكانی عێراقیش، زانكۆی سلێمانی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.
لێدوانی فەرمی: پڕۆفیسۆر د.کۆسار محەممەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زانكۆی سلێمانی ساڵی پاریش لە پلەی یەكەمی ڕیزبەندییەكە هات و ئەمساڵیش توانی پارێزگاری لە پێگەكەی بكات.
وتیشی، لە سەرانسەری عێراق، تەنیا 25 زانکۆ، مەرجەکانی شیاوبوونیان تێدایە، ڕیزبەندییان بۆ کراوە، لەو ژمارەیە زانکۆی سلێمانی یەکەم بووە، لە ڕێزبەندی زانكۆكانی جیهانیش لە کۆی دوو هەزار و 191 زانكۆ لە پلەی هەزار بۆ هەزار و 200ـە.
پەیوەست بەم بابەتە: سەرۆکی زانکۆی سلێمانی داوا لە حکومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری زانكۆكە هاوكاریان بن و پێداویستیە کارگێڕی و زانستی و ماددییەکانی زانکۆکە دابین بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






