بەهۆی هێرشی ڕووسیاوە کارەبای کیێڤ دەبڕێت

شەیری بکە لە:
بەهۆی هێرشی ڕووسیاوە کارەبای کیێڤ دەبڕێت

کوژرانەوەی کارەبا لە ئۆکرانیا

ئاڤا نیوز

هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ڕووسیا زیانی زۆریان بە سەرچاوەکانی کارەبا لە ناوچەکانی ناوەند و ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، لەوانەش کیێڤی پایتەخت، گەیاندووە. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی وزەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی، 10-10-2025، دانیشتوانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و نۆ ناوچەی دیکە تووشی پچڕانی کارەبا بوون، ئەوەش دوای شەپۆلی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ڕووسیا.

زانیاریی زیاتر: حکومەتی ئۆکرانیا دەڵێت کار دەکات بۆ گەڕاندنەوەی پێدانی کارەبا لە زووترین کاتدا.

لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند تەنیا شەوی ڕابردوو ڕووسیا زیاتر لە 30 موشەک و 450 درۆنی ئاراستەی ئۆکرانیا کردوون.

ئەمەش بزانە: لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما، ڕووسیا و ئۆکرانیا زیاتر لە جاران کەرتی وزەی یەکدی بە ئامانج دەگرن.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ