
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
چوار سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرایانکردووە، دۆناڵد ترەمپ پلانی داناوە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ میسر لە هەفتەی داهاتوودا، کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی جیهان لەسەر غەززە ئەنجام بدات.
چاوەڕێ دەکرێت کۆبوونەوەی لووتکەکە پشتگیری زیاتری نێودەوڵەتی بۆ غەززە کۆبکاتەوە، سەرەڕای هەبوونی خاڵە ناکۆکەکانی ڕێککەوتن کە هێشتا ماون لەسەر حوکمڕانی دوای جەنگ، هاوکات ئاسایش و ئاوەدانکردنەوەی غەززەش یەکێکە لەو پرسانە.
وێنە گەورەکە: دوای پەسندکردنی پلانەکەی ترەمپ لەلایەن ئیسرائیل و حەماس لەبارەی ئاشتی غەززە، ترەمپ بە نیازە لەگەل بەشێک لە سەرکردەکانی جیهان لە میسر لەسەر دۆخی غەززە کۆببێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی سەرچاوەکان، کۆبوونەوەی لووتکە لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر ڕێکخراوە، کە پێشتر بانگهێشتنامەی بۆ چەندین سەرکردەی ئەوروپی و عەرەبی ناردووە.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکان دەڵێن، چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک یان وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، قەتەر، ئیمارات، ئوردن، تورکیا، سعوودیە، پاکستان و ئەندەنوسیا لە لووتکەکەدا بەشدار بن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بچێتە ئیسرائیل و لە بەردەم پەرلەمانی ئیسرائیل وتارێک پێشکەش بکات و چاوی بە خێزانی بارمتەکان بکەوێت. دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ دەچێتە میسر و بەشداری لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی غەززە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ عێراق
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 42 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ عێراق
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات





