زیانەکانی کەرتی غەززە بە زیاتر لە 70 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 تشرینی یەکەم

دیمەنێک لە کەرتی غەززە کە وێرانبوونی کەرتەکە بەدەستی ئیسرائیل نیشان دەدات
ئاڤا نیوز
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە کەرتی غەززە داوای لە گەلی فەڵەستین کرد لەگەڵ دەزگا حکومی و مرۆییەکانی کەرتەکە لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوە هاوکار بن و ئاماژەی بەوەدا زیانە سەرەتاییەکان لە دامەزراوە گرنگەکانی کەرتی غەززەدا 70 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی ڕێککەوتنی وەستانی شەڕ لە غەززە چووە بواری جێبەجێکردن و سەدان هەزار ئاوارە گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنانەی لە شارەکە لێی ئاوارە بووبوون، حکومەتی غەززە هەوڵ دەدات دەست بە ئاوەدانکردنەوە بکات و داوا لە خەڵکی دەکات هاوکاریان بن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسماعیل سەوابتە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئیسرائیل ڕێگری لە سەدان هەزار بارهەڵگری هاوکارییەکان کردووە بچنە نێو کەرتی غەززە و ناوەندەکانی خۆراکی کردووەتە ئامانج و ملیۆنێک فەڵەستینی بە زۆر ئاوارە کردووە. دەشڵێت ئیسرائیل بۆ ماوەی زیاتر لە 600 ڕۆژ دەروازەکانی لەبەردەم هاتنەناوەوەی هاوکاری داخستووە ئەمەش بووەتە هۆی داڕمانی تەواوەتی سیستمی تەندروستی لە کەرتی غەززە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ئیسماعیل سەوابتە، ئیسرائیل زیاتر لە 670 قوتابخانەی وێران کردووە و زیاتر لە 13 هەزار و 500 قوتابی کوشتووە، هاوکات 193 زانا و ئەکادیمی لە کەرتی غەززە کوژراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ ڕێککەوتنی پلانی ئاشتی لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ڕاگەیاند؛ بەگوێرەی پلانەکە بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا سوپای ئیسرائیل لە چەندین شوێن بکشێتەوە و بارمتەکانی ئازاد بکرێن ئەمە جیا لە ئازادکردنی هەزاران زیندانی فەڵەستینی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





