هێزە ئەمنییەكانی ئێران بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوژرانی کۆڵبەرەکان قەدەغە دەکەن
- هەواڵ
- 11 تشرینی یەکەم

کۆڵبەرێک لەکاتی کارکردن لە یەکێک لە شاخە بەرزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەكانی ئێران هۆشداریی دەدەنە چالاكوان و میدیاكارانی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەمەودوا هەواڵی كوژرانی كۆڵبەرەكان بڵاو نەكەنەوە، ئەمەش بۆ ڕێگری لە ئەگەری دروستبوونی ناڕەزایی.
زانیاریی تایبەت؛ بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا میدیا كەوتوون، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو پۆلیسی سایبەریی ئێران بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ئیتلاعات لەگەڵ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری ماڵپەر و دەزگای ڕاگەیاندن لە شاری بانە كۆبووەتەوە و ئاگاداری كردوونەتەوە كە نابێت هەواڵی كوژران و پرسە و سەرەخۆشی تاوەكوو سێ كاتژمێر لەدوای ناشتنی تەرمی كۆڵبەرەكان بڵاو بكرێتەوە، پاشان ئەگەر هەواڵەكە بڵاویش كرایەوە نابێت ئاماژە بە ئەوە بكرێت كە ئەو كەسە كۆڵبەر بووە و بەهۆی كۆڵبەرییەوە كوژراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ بەپێی ئەو داتایانەی كە لە سەرچاوەی باوەڕپێكراوەوە دەست ئاڤا كەوتوون لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا 6 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە کوژراون و ئەمەش لەنێو خەڵکدا بووەتە هۆی ناڕەزایەتی، بۆیە لایەنە ئەمنییەکان نیگەرانن لەوەی كە ناڕەزایی خەڵك زیاتر پەرە بسێنێت.
ئەمە لە كاتێكدا كە پێشتریش لە شاری سەردەشت بەڕێوەبەرانی کەناڵ و پەیجەکانی هەواڵ هۆشداریان پێدرابوو کە نابێت هەواڵی کوژرانی کۆڵبەرەکان بڵاو بکەنەوە.
باکگراوند؛ بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوە تایبەتمەندەكان لە 6 مانگی ڕابردوودا لە 17 کۆڵبەر لە سنووری ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستداوە و 20 کەسی دیکەش بریندار بوون. ئەو کۆڵبەرانە لە ناوچە سنوورییەکان پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و سنە بەهۆکاری جیاوازی وەک دەستڕێژی گوللە، سەرما، تەقینەوەی مین و کەوتنەوەخوارەوە لە شاخ و بریندار یان گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




