
وەزیرانی دەرەوەی ئەفغانستان و هیندستان
ئاڤا نیوز
ئەفغانستان و هیندستان پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان بۆ ئاستی باڵیۆزخانە بەرز دەکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دوای پێنج ساڵ لە داخرانی نیودەلهی باڵیۆزخانەی خۆی لە کابوول دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لەمیانی سەردانی ئەمیر خان موتەقی، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان بۆ نیودەلهیی پایتەختی هیندستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سوبرامانیام جایشانکار، وەزیری دەرەوەی هیندستان، وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ڕایگەیاند کە ئەرکی خۆی لە کابوول لە ئاستی تەکنیکییەوە بۆ باڵیۆزخانە بەرز دەکاتەوە.
لەلایەکی دیکە؛ ئەفغانستان ڕایگەیاندووە کە دیپلۆماتکارەکانی ڕەوانەی هیندستان دەکات.
ئەمەش بزانە: دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ حوکمی ئەفغانستان لە ئابی 2021، هیندستان باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی لە ئەفغانستان داخست. بەڵام دواتر لە ساڵی 2022 تیمێکی تەکنیکی نارد بۆ کابوول.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نیودەلهی ئەم هەنگاوە دیپلۆماسییە لە کاتێکدا ڕادەگەیەنێت کە هێشتا ئیدارەی تاڵیبانی وەک حکومەتی ئەفغانستان نەناساندووە. تا ئێستا تەنیا ڕووسیا دانی بە حکومەتی تاڵیباندا ناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ عێراق
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 42 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ عێراق
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




