
یەکێک لە ژوورەکانی نەخۆشخانەکە دوای ئاگرکەوتنەوەکە
ئاڤا نیوز
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ئاگر لە نەخۆشخانەی زانکۆی منداڵان لە دیمەشق کەوتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەپەلە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن پێش ئەوەی تەشەنە بکات بۆ بەشە گرنگ و هەستیارەکانی نەخۆشخانەکە.
لێدوانی فەرمی: دیانا ئەسمەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕایگەیاند، ئامێرەکانی هەڵگرتنی منداڵ هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە و دەستبەجێ چۆڵ کراون بۆ پاراستنی سەلامەتییان. زیانەکان تەنیا سنووردار بوون بە زیانی ماددی لە کۆگای کاغەز و پێداویستییەکاندا.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، ئاگرەکە لە کۆگایەکی تایبەت بە کاغەز و پێداویستییە پزیشکییەکانی ستافی پەرستاری کەوتووەتەوە، هیچ زیانێک بە ئامێرەکانی هەڵگرتنی منداڵان (حاضنات) نەگەیشتووە، چونکە بە خێرایی و یەکسەر دوای سەرهەڵدانی ئاگرەکە چۆڵ کراون، ئەمەش بۆ پاراستنی سەلامەتی نەخۆشەکان و ستافی کارمەندان بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





