کۆمپانیا بەشداربووەکانی هایتێکس ساڵی داهاتوو بە فراوانتر بەشداری دەکەن

شەیری بکە لە:
کۆمپانیا بەشداربووەکانی هایتێکس ساڵی داهاتوو بە فراوانتر بەشداری دەکەن

یەکێک لە بەشەکانی هاتێکس

ئاڤا نیوز

ئەمساڵ ژمارەی سەردانیکەرانی پێشانگای هایتێکس 43 هەزار کەسی تێپەڕاند، 60%ی کۆمپانیا بەشداربووەکانیش لە ئێستاوە بڕیاریان داوە ساڵی داهاتوو بەشێوەیەکی فراوانتر بەشداری بکەن.

وێنە گەورەکە:
بۆ شەشەم ساڵی لە دوای یەک پێشانگای هایتێکس لە شاری هەولێر دەکرێتەوە، کە لە ڕیزبەندی شەشەم گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتیی تەکنەلۆژیایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ساڵانەش ژمارەی کۆمپانیا بەشداربووەکان و سەردانیکەران لە زیادبوونە و کوالێتی و ناوەرۆکی پێشانگاکەش لە بەرزبوونەوەی زیاترە.

لێدوانی فەرمی: فەرهەنگ برادۆستی، سەرپەرشتیاری تیمی ڕێکخەرانی هایتێکس بە ئاڤا میدیای گوت: لە ماوی چوار ڕۆژدا زیاتر لە 43 هەزار کەس سەردانی پێشانگای هایتێکسیان کرد، لەو ژمارەیە هەزار کەسیان گەشتیاری بیانی بوون، فیدباکی کۆمپانیاکانیش زۆرباش بوو چونکە زۆربەی سەردانیکەران لە ئاستی خواست و پێداویستی کۆمپانیاکان بوو.

بابەتە ستراتیژییەکان: 60% کۆمپانیا بەشداربووەکان لە ئێستاوە بڕیاریانداوە ساڵی داهاتوو بەشێوەیەکی فراوانتر بەشداری پێشانگای هایتێکس لە هەولێر بکەنەوە، لەو 37 کۆمپانیا بیانیانەی بەشداربوون 25 کۆمپانیا لە ئێستاوە خۆیان یەکلایی کردووەتەوە ساڵی داهاتوو بەشداری دەکەن و کۆمپانیای دیکەش لەگەڵ خۆیان دێنن، کۆمپانیای A-GENT بۆ ئەمساڵ 4 کۆمپانیای هێنابوو، بۆ ساڵی داهاتوو 16 کۆمانیا دەهێنێت، کۆمپانیای A-GENTی تورکی چوار کۆمپانیای هێنابوو بۆ ساڵی داهاتوو داوای 10 شوێنی کردووە.

خاڵە ئەرێنییەکان: بۆ یەکەمجارە پێشانگاکە دەبێتە براندێکی جیهانی و لەلایەن ژمارەیەک لە کەناڵ و ئاژانسە جیهانییەکانەوە ڕووماڵ کرا.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە هایتێکسی ئەمساڵ بە هاوکاری ڕێکخراوی IOM، بڕی 150 ملیۆن دیناری عێراقی بەخشرا بە حەوت بزنسی بچووک لە کۆی 20 بزنسە بەشداربووەکان.

زانیاریی زیاتر: لە پێشانگاکەدا 34 پانێل و گفتوگۆی کراوە بەڕێوەچوون، 40 قسەکەری ناوخۆ و بیانی بابەتی جۆراوجۆریان دەربارەی ژیریی دەستکرد، ئابووری دیجیتاڵی و ناوەرۆکی دیجیتاڵی پێشکەش کرد.

بۆچی گرنگە: پێشانگای هایتێکس دەروازەیەکە بۆ کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ پەیوەندییکردنیان و دەستگەیشتنیان بە بازاڕی کوردستان و عێراق، هاوکات چەندین نوێگەری تەکنەلۆژیا دەخرێنەڕوو.

قووڵتر: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕێکخەرانی پێشانگای هایتێکس کار لەسەر ئەوە دەکەن ژمارەی گەشتیارانی بیانی بۆ پێشنگاکە زیاتر بکەن، پلانی ئەوە دادەنێن بۆ ساڵی داهاتوو ژمارەیان بگەینن بە پێنج هەزار کەس، بۆ ساڵی داهاتووش ژمارەیان بگەیەنن بە 15هەزار بۆ 20 هەزار سەردانیکەر.

ئەمەش بزانە: بۆ یەکەمجارە 15 هەزار کەس پێشوەختە ناوی خۆیان بۆ هایتێکس تۆمار کردبوو.

باکگراوند: ڕۆژانی حەوت تا 10ی ئەم مانگە، بە سپۆنسەری میدیایی ئاڤا میدیا پێشانگای هایتێکس لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ، 122 کۆمپانیا بەشدارییان کرد، 37 کۆمپانیای بیانی، 11 کۆمپانیای عێراقی، 74 کۆمپانیای ناوخۆ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ