
گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی هەر یەکە لە بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل ڕەزامەندییان لەسەر پلانی ترەمپ بۆ ئاشتی لە غەززە دا، دوای پەسەندکردنی پلانەکە لەلایەن کابینەی ئیسرائیلەوە، ڕۆژی هەینی بەفەرمی ئاگربەست لەغەززە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی ئاگربەستە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 735 ڕۆژی شەڕ لە کەرتی غەززە، دواجار بە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا توانی ئاشتی بۆ غەززە بگەڕێنێتەوە و هەردوو لایەنی حەماس و ئیسرائیل بە ڕێککەوتن ڕازی بکات، لەئەنجامی ئەمەش سەدان هەزار فەلەستینی ڕوویان لە شاری غەززە کردووە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونیان سەرەڕای ئەو وێرانکارییەی کە شارەکە تووشی بووە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 10ی ئۆکتۆبەری 2025، نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حکومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندی داوە لەسەر ئاگربەستی غەززە داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەست پێویستە سوپای ئیسرائیل دەست بکات بە کشانەوە لە کەرتی غەززە 72 کاتژمێردا سەرجەم بارمتە زیندوو و مردووەکان ڕادەست دەکرێن لە بەرامبەردا ئیسرائیل لیستی تەواوی ئەو زیندانییانەی فەڵەستینی پێشکەش دەکات، هاوکات ڕۆژانە لە 600 بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی و کەلوپەل و سووتەمەنی دەگەیێنرێتە ناو کەرتی غەززە.
ئەمەش بزانە: چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئیسرائیل بێت و لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکە وتارێک پێشکەش بکات و چاوی بە خێزانی بارمتەکان بکەوێت. دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ دەچێتە میسر و بەشداری لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی غەززە دەکات
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






