لهسهر ئاڵای كوردستان لێپێچینهوه له یاریزانانی هەڵبژاردەی بالەی خانمانی عێراق دهكرێت
- هەواڵ
- 11 تشرینی یەکەم
داوای سزادانی یاریزانانی بالەی خانمانی عێراق دەکرێت
ئاڤا نیوز
ماوەی دوو ڕۆژە چەند وێنەیەکی یاریزانە کچە کوردەکانی هەڵبژاردەی تۆپی بالەی عێراق، میدیا و سۆشیاڵ میدیای عێراقی هەژاندووە، بەهۆیەوە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی بالەی عێراقی بڕیاریدا ئەو یاریزانانە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵبژاردەی تۆپی بالەی خانمانی عێراق بەشداری لە پاڵەوانییەتی ڕۆژئاوای ئاسیا کرد و توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت، پاڵەونیەتییەکە لە وڵاتی ئوردن بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی بالەی خانمانی عێراق، لە کۆی 14 یاریزان نۆ یاریزانی کوردن، ڕەندی مەتی راهێنەر و ئیڤۆن داودی یاریدەدەری ڕاهێنەر ئەوانیش هەر کریستیانی خەڵکی کوردستانن.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق پلەی سێیەم بەدەست دەهێنێت، کچە یاریزانە کوردەکان، سەرەتا وێنەی بەکۆمەڵ لەگەڵ ئاڵای عێراق دەگرن، دواتر ئاڵای کوردستان بەرز دەکەنەوە و وێنەی یادگاری دەگرن، ئەمەش لە نێو میدیا و سۆشیاڵ میدیای عێراقی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هیچ کەسێک لە شەقامی وەرزشی عێراق باس لەوە ناکات ئەم کچە کوردانە میدالیای بڕۆنزیان بۆ عێراق بردووەتەوە ، بەڵکو هەر هەموویان داوای سزادانیان دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: لە ژێر ئەو کاردانەوە و گوشارانە حەبیب عەلی لاوندی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی بالەی عێراقی بڕیاریدا ئەو یاریزانانە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. پەیجی فەرمی یەکێتیەکەش هیچ وێنەیەکی ئەو کچە یاریزانانەی بە ئاڵای کوردستان بڵاونەکردووەتەوە، تەنیا ئەو وێنانەیان داناوە کە لەگەڵ ئاڵای عێراق گرتوویانە.
لێدوانی فەرمییەکان: لە بەرامبەردا حسێن عامر، لە لیژنەی سزادانی تۆپی بالەی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت، هیچ یاسایەک نییە بتوانێت ئەو کچە یاریزانانە تاوانبار بکات بە پێشێلکاریی، ئەوان هیچ کارێکیان نەکردووە شایەنی سزا بێت، ئاڵای کوردستان بە دەستووری عێراق دانیپێدانراوە، هەروەها هیچ یاریزانێک بە ئاڵای کوردستانەوە خەڵاتە فەرمیەکانیان وەرنەگرتووە، ئەمەش ناهێڵێت یاریزانەکان دووچاری سزادان ببنەوە.
- داود ڕەبەن، سەرۆکی یانەی سەنحاریب بە ئاڤا میدیای گوت: دەبێت ئەو کچانە خەڵات بکرێن، نەوەک سزا بدرێن، ئەو کچانە وەک یادگاری وێنانەیان لەگەڵ ئاڵای کوردستان گرتووە.
-ئەو کچە یاریزانانەی لەگەڵ ئاڵای کوردستان وێنەیان گرتووە حەوت کچە یاریزانی یانەکانی سەنحاریبی دهۆک و ئەکادی هەولێرن و کریستیانن.
- ئەو یاریزانانە بەناوی عێراق بەشداری پاڵەوانیەتییەکەیان کردووە، نازناویان بۆ عێراق بردووەتەوە، لەگەڵ ئاڵای عێراق وێنەیان گرتووە، دواتر لەگەڵ ئاڵای کوردستانیش وێنەیان گرتووە، ئەمەش هیچ کێشەیەکی نییە، چونکە لە دەستوور ڕێگە بەوەدراوە ئاڵای کوردستان بەرز بکرێتەوە.
- لە تۆپی بالە یانەکەمان یەکەم و یانەی دووەم لەسەر ئاستیی عێراق لە هەرێمی کوردستانن و زۆربەی پێکهاتەی هەڵبژاردەکەش لەو دوو یانەیەی هەرێمی کوردستانن، بەبێ یانەکانی ئێمە ئەو هەڵبژاردەیە نەک نازناو ناباتەوە، هەڵبژاردەکە توانای بەشداری کردنیشی لە پاڵەونیەتییەکان نامێنێت، کەچی لە جیاتی دەستخۆشی داوای سزادانی یاریزانە کچەکانمان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






