ئەمساڵ 27 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژراون
- کوردستان
- 11 تشرینی یەکەم

ژمارەیەک کۆڵبەر لەکاتی کاردا
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماری ئەمساڵی کوژرانی کۆڵبەران ئاشکرا دەکات و ئەوەش ڕادەگەیێنێت کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران هۆشداریی تووندیش بە ڕۆژنامەنووسان دەدەن.
وێنە گەورەکە: لەو دۆخە سەختە ئابوورییەی چەندین ساڵە بەرۆکی ئێرانی گرتووە و تا دێت ئابوورییەکەی دادەکەوێت، هەزاران کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان ڕێگای سەخت و پڕ هەورازی کۆڵبەری لە زستانی سارد و بەفراوی و هاوینی تاقەتپڕوکێندا دەگرنەبەر. ئەم کارە پڕە لە مەترسی و لە سەرووی هەموویانەوە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی سەر سنوورە.
لێدوانی فەرمی: نەشمیل عابدی، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمساڵ 27 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆ پاسەوانی سنووریی ئێران کوژراون، 21ـی دیکەش بریندار بوون. بەشێکی دیکەی کۆڵبەران مینیان پێدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە کەمئەندامبوون، یان تووشی ڕەنووی بەفر و بەربوونەوە بوون، یانیش ڕەقبوونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی نەشمیل عابدی، بەردەوام هێزە ئەمنیییەکانی ئێران گوشار دەخەنە سەر ڕۆژنامەنووسان و بەڕێوەبەرانی چەناڵەکانی تیلیگرامی ڕێکخراوەکان، تاوەکو ئامارەکانی کۆشتنی کۆڵبەران بڵاونەکەنەوە و هیچ زانیارییەکیان لەبارەوە ئاشکرا نەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی پۆلیسی سایبیری ئێران بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ئیتلاعاتی وڵاتەکە، لەگەڵ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری ماڵپەر و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە شاری بانە كۆبووەنەتەوە و هۆشدارییان پێداون، لەوەی نابێت هەواڵی کۆڵبەران تا سێ كاتژمێر لەدوای ناشتنی تەرمەکانیان بڵاو بكرێتەوە و ئاماژە بکرێت بەوەی کۆڵبەر بووە و لەکاتی کۆڵبەریدا کوژراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





