هۆشیار زێباری: پێویستە عێراق لەڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیی مامەڵە بکات
- هەواڵ
- 11 تشرینی یەکەم

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق دەڵێت، حکومەت و سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ خاوەن قوڵاییەکی نێودەوڵەتیی و دیپلۆماسی نین، کێشەی زمان و پەیوەندی دیپلۆماسیشیان وەک دوو ئاستەنگیی دەبینێت، داواش دەکات عێراق لەڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا مامەڵە بکات.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە کە ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیاکی سەر بە حەشدی شەعبی و چەند دامەزراوەیەکی دیکەدا سەپاند، پرسیارەکان لەسەر توانای حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرووپە چەکدارەکان و دوورخستنەوەی وڵات لە کێشەی هەرێمیی و سزای ئەمریکی و نێودەوڵەتی زیاتر بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، کێشەی حکومەتی عێراق و سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ ئەوەیە لە مامەڵەکردندا خاوەن قوڵاییەکی نێودەوڵەتیی و دیپلۆماسی نین و گیرۆدەی ڕابردوویەکی شکسخواردوون، زمان یەکێکە لە کێشەکان و پەیوەندی مرۆیی و دیپلۆماسی کێشەیەکی دیکە.
هۆشیار زێباری باوەڕی وایە پێویست دەکات ڕاستگۆیی لەمامەڵەکردنی نێودەوڵەتیدا لەڕێگەی دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە هەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئومێدەوارە چاسەرێک بۆ ئەم پرسانە بدۆزرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





