
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی ئوم ئەلنووری لە عەنکاوە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی کوردستان کەنیسەی ئوم ئەلنووری لە عەنکاوە کردەوە کە لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە.
وێنە گەورەکە: چەندین ئاینزای جیاواز لە هەرێمی کوردستان بەبێ کێشە دەژین، ئەمەش سیمایەکی گەش و دیاری بەخشیووە بە پێکەوەژیان لە کوردستان. دوای هاتنی چەکدارانی داعش لە 2014 هەزاران مەسیحی ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، بەشێکیان نەگەڕانەوە و بڕیاریاندا لێرە بژین.
لێدوانی فەرمی: خالید جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە ئاڤا میدیای وت، کەنیسەی ئوم ئەلنوور لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2012 دەستکرا بوو بە دروستکردنی، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی کارکردن لە کەنیسەکە وەستا بوو. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان فەرمانی کرد کەنیسەکە تەواو بکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان دەشڵێت: ڕووبەری کەنیسەی ئوم ئەلنوور نزیکەی پێنج هەزار مەتر دووجایە، جێگای زیاتر لە هەزار کەس دەبێتەوە. بۆ ئاوارە سریانییە ئەرسۆدۆکسەکان دروستکراوە.
باکگراوند: لە هەرێمی کوردستان 151 کەنیسە، 76 مەزار، 10 دێری مەسیحییەکان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






