کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 20%ی تەواو کراوە

شەیری بکە لە:
کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 20%ی تەواو کراوە

دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەماڵ

ئاڤا نیوز

یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەماڵە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت: 20%ی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە'.

لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: 24 کاتژمێر کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەردەوامە، ئەگەر کێشەی دارایی دروست نەبێت و تەمویلکردن ئاسایی بێت، ئەوا لە نێوان 10 مانگ بۆ 12 مانگی سەرجەم کارەکانی پڕۆژەکە تەواو دەکەین.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت: کاری باش لە وێستگەکانی پڕۆژەکەدا کراوە، هاوکات 10 ڕۆژی دیکە دەست بە دانانی بۆرییەکان دەکەین، جۆری بۆڕیەکانیش ئاسنی دکتایلە کە تیرەکەی 900 ملیمە.

زانیاریی زیاتر: بە تەواوبوونی پڕۆژەکە 150 بیری ئاو لە سنووری چەمچەماڵ دادەخرێن، هەروەها ئەو هێڵی ئاوەی لە سلێمانییەوە بۆ چەمچەماڵ هێنراوە و ڕۆژ نا ڕۆژێک 30 هەزار مەتر سێجا ئاویان بۆ دابین دەکات، ئەوەش بۆ سلێمانی دەگەڕێنرێتەوە.

زانیاریی تایبەت: لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا لە کاتژمێرێکدا سێ هەزار و 400 مەتر سێجا ئاو دابین دەکات، واتە 81 هەزار و 600 مەتر سێجا ئاو لە ڕۆژێکدا، هەروەها دوای 10 ساڵی دیکە و لە قۆناغی دووەمدا ئەگەر پێویست بکات، ئەوا بڕی بەرهەمهێنانی ئاو بۆ شەش هەزار و 800 مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە تەواوبوونی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، کێشەی کەمئاوی تا 25 تا 30  ساڵی دیکە لە چەمچەماڵ و ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە و ڕزگاری و 50 گوندی سنوورەکە چارەسەر دەکات.

باکگراوند: ساڵی 2024 بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دانرا، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ