سەرۆکوەزیرانی کوردستان: سەڵاحەددینی ئەیوبی ڕۆڵی لە پێشخستنی زانکۆی ئەزهەر هەبووە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی کوردستان: سەڵاحەددینی ئەیوبی ڕۆڵی لە پێشخستنی زانکۆی ئەزهەر هەبووە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پەیمانگای ئەزهەر

ئاڤا نیوز

سەرکوەزیرانی کوردستان لە کاتی دانانی بەردی بناغەی باڵەخانەی پەیمانگای ئەزهەر و بەشداری لە دەرچووانی خولی یەکەم و دووەمی پێشنوێژ و وتارخوێنان وتی، پەیوەندی نێوان ئەزهەر و میسر و کورد زۆر لە مێژە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرکردە سەڵاحەددینی ئەیوبی.

وێنە گەورەکە
: پەیمانگای ئەزهەر سەر بە زانکۆی ئەزهەری میسرە و ساڵانە دەیان خوێندکار لەو پەیمانگایە دەردەچن، ساڵی 2008 لە هەولێر دامەزراوە و یەکەم پەیمانگای ئەزهەرە لەسەر ئاستی عێراق. ئەمڕۆ بەردی بناغەی باڵەخانەکەی دانرا.

لێدوانی فەرمی:
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە ڕێوڕەسمەکە وتی، مامۆستایانی ئاینی ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان لە مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان هەبووە. هەروەها لە پێشخستنی زمان و ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردیدا ڕۆڵێکی کارایان هەبووە. بەشێکی زۆری سەرکرد و ڕێبەران و شاعیرانی کورد، مامۆستا و زانای ئاینی ئیسلام بوون. ڕۆڵیکی کارایان لە پرسە نیشتمانیییەکان و گەشەپێدانی هزری میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاینی و ڕووبەڕووبونەوەی بیری توندڕەوی هەبووە. ڕێز و پێزانیمان بۆ مامۆستایانی ئاینی هەیە. کە ڕۆڵیان هەبووە لە برەودان بە کلتووری بەیەکەوە ژیان.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە وتارەکەی ئەمانەشی وت:


-    هیوادارم ئەم پەیمانگایە ببێتە هاندەر بۆ پێگەیاندنی زانای ئاینی بە گیانی میانڕەوی کە زانکۆی ئەزهەر لە جیهانی ئییسلامی پێی ناسراوە.

-    پەیوەندییەکی مێژوویی لە نێوان ئەزهەر و میسر و کوردستان هەیە، هەر لە سەردەمی سەرکردەی کورد سەڵاحەدینی ئەیوبی ژمارەیەکی زۆری کورد ڕوویان لە میسر کرد. لەوێ نیشتەجێ بوون و کەسایەتی بەناوبانگ و شاعیری گەورەیان لێ هەڵکەوت.

-    127 ساڵ لەمەوبەر یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی کوردستان لە قاهیرە دەرچوو.

-    سەڵاحەدینی ئەیوبی ڕۆڵی لە پێشخستنی زانکۆی ئەزهەر هەبووە.

-    لە زانکۆی ئەزهەر شوێن بۆ قوتابیانی کورد هەبووە.

-    ڕوو لە مامۆستایانی ئاینی دەکەم و پێتان دەڵێم سوپاس بۆ پشوو درێژییان بۆ ئەو زەحمەتیانەی بینیتان، جێگا دەستتان دیارە لە هەموو شۆڕشەکان، هاوشانی پێشمەرگە دژی ستەم وەستاونەتەوە.

-    ڕوو لە مامۆستایانی ئاینی گەنج دەکەم بەردەوام بن لەسەر پەیامی میانڕەوی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ