پێشەوا هەورامانی: ڕۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر دوو تەوەر کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 12 تشرینی یەکەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوە ئاساییەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دووپاتی دەکاتەوە، بانگەشەی هەڵبژاردن هیچ کاریگەری لەسەر کۆبوونەوەکانی حکومەت و ئەنجامدانی پرۆژەکان و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان نابێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 15-10-2025 کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، تیایدا گفتوگۆی بارودۆخی دارایی و خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 2025 و ستراتیژی نیشتمانی پێنج ساڵەی بەهێزکردنی سەروەری یاسا دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران نابێت و حکومەت بەردەم دەبێت لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە و پڕۆژە و کاری گرنگ بۆ خزمەتی هاووڵاتییان، ڕۆژی چوارشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دوو تەوەری گرنگ کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەم هەفتەیەدا دوو بڕگە دەبێت:-
بڕگەی یەکەم: خستنەڕووی دەرئەنجامی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی پێشوودا ئەنجامدرا لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەر ڕاسپاردەی دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ساڵی 2025،ئەم بڕگەیە لەلایەن بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکار دەخرێتەڕوو بۆ ئەنجوومەن.
بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ستراتیژییەتی نیشتمانیی پێنج ساڵە 2025-2029 ( بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران. ئەم ستراتیژیەتە بە هەماهەنگی لە نێوان هەردوو وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی گەڵاڵە کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






