ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی ڕایدەگەیەنێت، "ئومێدەوارم ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت بەردەوام بێت"، هاوكات پەیامێكیش بۆ لایەنەکانی عێراق دەنێرێت و دەڵێت، "ئەگەر باوەڕتان بە عێراقێكی فیدراڵی هەیە، زیاتر لەوەی لە دەستووردا هاتووە، بە هەرێمی كوردستانی ڕەوا نەبینن، بەڵام بە كەمتریش لەو مافانە ڕازی نابین كە لە دەستووردا بۆ خەڵكی كوردستان دیاریكراون".
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ یەكشەممە، 12-10-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و جێگرانی سەرۆکی پارتی، بانگەشەی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر دەستیپێکرد.
پەیامی فەرمی: سەرۆك بارزانی لە وتارێکدا ڕایگەیاند، سەرەڕای هەموو زوڵمەکان بە درێژایی مێژووی عێراق، خەڵکی کوردستان خۆی نەچەماندووە و بەرگرییان لە ماف و وجودی خۆیان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای 2003، دەسەڵاتدارانی بەغدا لەجیاتی قەرەبووكردنەوەی ئەنفالكراوان، بڕیاری نانبڕینی منداڵەكانیان دان؛ تا ئەمڕۆكەش پێشبڕكێی لایەنەکانی عێراق لەسەر ئەوەیە؛ كامەیان زیاتر دژایەتیی هەرێمی كوردستان بكەن و مافەكانی كورد زەوت بكەن.
سەرۆك بارزانی وتی، ئەوەی وا دەكات شانازی بە كوردبوونی خۆمەوە بكەم ئەوە بووە؛ خەڵكی كوردستان هەمیشە بە هەڵوێستی مرۆڤدۆستانە وەڵامی نەیاران و ئەو هەڵوێستە شۆڤێنیانەی داوەتەوە.
"گەڕانەوە بۆ دەستوور چارەسەریی هەموو كێشەكان دەكات"
سەرۆك بارزانی دووپاتی كردەوە، گەڕانەوە بۆ دەستوور چارەسەریی هەموو كێشەكان دەكات، ئەگەر لایەنەكان دەیانەوێت عێراق سەقامگیر بێت با بگەڕێنەوە بۆ دەستوور و ئەگەر باوەڕیان بە عێراقێكی فیدراڵی هەیە، زیاتر لەوەی لە دەستووردا هاتووە، بە هەرێمی كوردستانی ڕەوانە نەبینن، بەڵام بە كەمتر لەو مافانەش ڕازی نابین كە لە دەستووردا بۆ خەڵكی كوردستان چەسپێنراون و هەرجۆرە لێكدانەوەیەكی هەڵە بۆ دەقی ماددەكانی دەستوور، قبووڵكراو نییە.
"دەسەڵاتدارانی عێراق خۆیان لەماددەی 140 لاداوە، بەڵام ئێمە لەبیرمان نەكردووە"
سەرۆك بارزانی بە پێویستی زانی، پرسی ماددەی 140 بەپێی بنەماكانی ناو دەستوور چارەسەر بكرێت، هەرچەندە دەسەڵاتدارانی عێراق خۆیان لە ماددەی 140 بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان لاداوە، بەڵام ئێمە لەبیرمان نەكردووە.
"ئەگەر یاسای نەوت و غاز لەكاتی خۆیدا دەرچووبایە، زۆرێك لەو كێشانەی ئێستا دروست نەدەبوو."
سەرۆك بارزانی ئومێدەوارە ڕێككەوتنی ئێستای هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت بەردەوام بێت، لەسەر پرسی نەوت وەستا و وتی: "زۆر باسی بابەتی نەوت و غاز دەکرێت، ئێمە زیاتر لە هەفتەیەک گفتوگۆمان کردووە لەسەر ئەم بابەتە، ماددەی 111 دەڵێت: "نەوت و غاز موڵکی هەموو گەلی عێراقە لە هەموو پارێزگا و هەرێمەکان." ئێمە هیچ خیلافمان لەسەر ئەم ماددەیە نییە. ماددەی 112ـش دەڵێت: "بە ڕێککەوتن یاخوود بە یەکەوە داهاتی نەوت و بەرهەمەکانی بۆ هەموو خەڵک دەبێت، رێککەوتین بەیەکەوە بێت و هەرێم پێشێلکاری نەکردووە."
وتیشی: "ئێمە لە شووباتی 2007 گەیشتینە ڕێککەوتنێک لەسەر یاسای نەوت و غاز و لە پیرمام، چەندین کۆبوونەوەمان کرد لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی، وەفدی فیدراڵ و چەندین وڵاتی دیکە وەک ئەمریکا و بەریتانیا. یاساکە گەیشتە ئەنجوومەنی نوێنەران، بەلام وەزیرێک وتبووی (کورد نازانێت جیاوازی نێوان نەوت و ئاو بکات، ئێمە بۆ خۆمان تووش بکەین)، بەو هۆیەوە یاساکە جێبەجێ نەکرا.
ئەمەش بزانە: سەرۆك بارزانی داوای كرد لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا یاسای هەڵبژاردن بگۆڕدرێت، چونكە ئەو یاسایەی ئێستا دادپەوەرانە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






