لە کەرکووک جووتیارانی کورد و تورکمان دژی بڕیارێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق خۆپیشاندان دەکەن
- کوردستان
- 12 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
کێشەی زەویی جووتیاران لە کەرکووک دیسانەوە سەریهەڵدایەوە، کاتێک ئەمڕۆ ئێوارە ژمارەیەک لە جووتیارانی کورد و تورکمانی گوندی تۆپزاوا و ناوچەکانی دیکەی سنووری شارەکە، دژی بڕیارێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. خۆپیشاندەران تایەیان سووتاند و ئاگریان لەسەر شەقامی سەرەکی کەرکووک - بەغدا (شەقامی فڕۆکەخانە) کردەوە، بەو هۆیەشەوە ڕێگاکە بۆ ماوەیەک داخرا و ئاڵۆزی دروست بوو.
چی ڕوودەدات: جووتیاران جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو زەوییانە دەکەونە سنووری ماددەی 140ـی دەستووری عێراق و یاسا دەرچووەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە نابێت کار بە بڕیارەکانی ڕژێمی پێشووی بەعس بکرێت، بەڵام وەزارەتی بەرگری هێشتا کار بەو بڕیارانە دەکات. ئەو گوند و ناوچانەی کە وەزارەتی بەرگری داوایان دەکات بریتین لە، بڵاوە، تسعینی کۆن، تۆپزاوا، ترکلان و دیبەگ تەپە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ساتع ناسیح، نوێنەری جووتیارانی تۆپزاوا، بە ئاڤای ڕاگەیاند، لیژنەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی ناوچەکەی کردووە و دەستیان بە ڕووپێویی زەوییەکانیان کردووە. ناسیح ئاماژەی بەوەدا کە لیژنەکە داوای لە جووتیاران کردووە فۆڕمێک پڕبکەنەوە، کە یەکێک لە خاڵەکانی فۆڕمەکە ئەوەیە "جووتیارانی کورد و تورکمان لەسەر زەویی تەجاوز خانوویان دروست کردووە"، گوایە ئەو زەویانە موڵکی وەزارەتی بەرگریی عێراقن.
لەلایەکی دیکەوە: جووتیارێکی دیکەش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاڤای ڕاگەیاند کە بە پڕکردنەوەی فۆڕم وازیان لێ ناهێنن، بەڵکوو داوایان لێدەکەن خانووەکانیان چۆڵ بکەن، بە بیانووی ئەوەی کە لەسەر زەویی موڵکی وەزارەتی بەرگری نیشتەجێن.
دوای ماوەیەکی کەم لە ئاگرکردنەوە و گرتنی ڕێگاکە، هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بڵاوەیان بە خۆپیشاندەرانیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




