پێشنیاز کراوە چەکەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بدرێن بە لایەنێکی عێراقی؛ ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 تشرینی یەکەم

دیمەنی چەکدارێکی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
بابەتی چەکداماڵینی حیزبوڵای لوبنانی بووەتە جێگەی مشتومڕێکی گەرم لەنێوان لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا. بەپێی زانیارییەکان، هەندێک لایەن هەوڵی ناوبژیوانییان داوە لەگەڵ ئەمریکادا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم پرسە، بەڵام تا ئێستا واشنتن سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی.
چیرۆکی سەرەکی: لە پەیامێکی گرنگدا کە لەلایەن هەندێک بەرپرسی لوبنانییەوە گەیەندراوەتە عێراق، ئەمریکا سووربوونی خۆی لەسەر چەکداماڵینی هەموو گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دووپات کردووەتەوە، کە گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش دەگرێتەوە. پەیامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە "ئەمریکا قسەی ناوێت، شتی باوەڕپێکراو و کۆنکرێتی دەوێت، دەیەوێت بە کردەوە چەک فڕێ بدەن." هەروەها هۆشداریدراوە کە چەندە ئەم بابەتە درێژە بکێشێت، هەڵوێستی ئەمریکا تووندتر دەبێت دژی ئەو گرووپانە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ناوبژیوانان پێشنیازیان بۆ ئەمریکییەکان کردووە کە چەکەکانی حیزبوڵا، بەتایبەتی چەکە ستراتیژییەکان، بە ئەمانەت بدرێنە دەست لایەنێکی شیعەی عێراقیی متمانەپێکراو، بەو مەرجەی دژی هیچ لایەنێک بەکار نەهێندرێن. بەڵام واشنتن بە تووندی ئەم پێشنیازەی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "شتی وا نییە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق خۆیان زیادەن، ئێستا چۆن دەبێت چەکی ئەمیشیان بۆ بنێردرێت."
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی پێشنیارەکاندا، ناوبژیوانان داوایان کردووە کە ڕێگە بدرێت حیزبوڵا هەندێک چەک لای خۆی بهێڵێتەوە بۆ بەرگری لە خۆی. بەڵام ئەم داوایەش لەلایەن ئەمریکاوە ڕەتکراوەتەوە. واشنتن بە ڕوونی ڕایگەیاندووە: "نابێت حیزبوڵای لوبنانی لە ئایندە چەکی هەبێت، یان پەیوەندییان بە وڵاتانەوە هەبێت."
لەلایەکی دیکەوە: حیزبوڵای لوبنانی بە تووندی دژی چەکداماڵین وەستاوەتەوە و ڕایگەیاندووە، "ئێمە لەم کاتەدا پێویستمان بە چەکە و دەستبەرداری چەکەکانیشمان نابین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





