
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بگاتە ئیسرائیل و لە پەرلەمانی ئەو وڵتە وتارێک لەبارەی پلانە 20 خاڵییەکی بۆ ئاشتی غەەزە پێشکەش بکات، سەرۆکی ئیسرائیلیش دەڵێت بەرزترین خەڵاتی پێشکەش دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەبێت. لە میانەی سەردانەکەیدا سەرۆکی ئیسرائیل، بەرزترین خەڵاتی مەدەنی وڵاتەکەی دەبەخشێتە هاوتا ئەمریکییەکەی، وەک ڕێزلێنانێک بۆ ڕۆڵی لە دەستەبەرکردنی ئاگربەستی غەززە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نەک تەنیا هاوکار بوو بۆ هێنانەوەی ئازیزانمان بۆ ماڵەوە، بەڵکو بناغەیەکی بۆ سەردەمێکی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانا کە لەسەر ئاسایش و هاوکاری و هیوای ڕاستەقینە بۆ داهاتوویەکی ئارام بوونیادنراوە، ئەوە شەرەفێکی گەورە دەبێت بۆ من کە مەدالیای ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی ئیسرائیلی پێی ببەخشم".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرزۆگ ڕوونیشیکردەوە کە ئەو مەدالیایە لە مانگەکانی داهاتوودا دەبەخشرێت، بەڵام ئەمڕۆ ترەمپ لە دیارییە ئاگادار دەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زاری ترەمپەوە ڕایگەیاندووە، "ڕەنگە ڕێککەوتنی ئاشتی غەززە گەورەترین دەستکەوتی من بێت.''
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






