
دیمەنی ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس ڕایدەگەیێنێت، ئیسرائیل ناچار بوو مل بۆ مەرجەکانی مقاوەمە بدات و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئازادکردنی دیلەکانیان بەرهەمی ئازایەتی و خۆڕاگریی گەلی مەزنی فەڵەستینە لە کەرتی غەززە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، پرۆسەی ئاڵۆگۆڕی دیل و بارمتەکان لەنێوان حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکرد و لە قۆناغی یەکەمیشدا حەماس حەوت بارمتەی ئیسرائیلی لە ڕێگەی خاچی سوورەوە ڕادەستی ئیسرائیل کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی مقاوەمەی فەڵەستین "حەماس"، لەڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کەتیبەکانی قەسام و گرووپەکانی مقاوەمە لە کەرتی غەززە، بیست دیلی ئیسرائیلی کە لەلایەن مقاوەمەوە بەند کراون، ئازاد دەکەن؛ ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پلانی ترەمپە بۆ ڕاگرتنی شەڕ دژی کەرتی غەززە.
لە ڕاگەیێنراوەکەی حەماس ئەمانەش هاتوون:
٠ ئازادکردنی دیلە پاڵەوانەکانمان، لەنێویاندا ئەوانەی سزای هەتاهەتایی و حوکمی قورسیان بەسەردا سەپێنرابوو کە دەیان ساڵیان لە بەندیخانەکاندا بەسەر برد، بەرهەمی ئازایەتی و خۆڕاگریی گەلی مەزنی فەڵەستینە لە کەرتی غەززە و ڕۆڵە ئازاکانی لە ڕیزەکانی مقاوەمەدا.
٠ ئەم هەنگاوە نیشانەی وەفاداریی مقاوەمەیە بۆ پەیمانەکەی لەگەڵ گەل و دیلەکان. بەرجەستەکەری ئەو ئیرادە ڕزگاریخوازەیە کە لە بەرامبەر ستەمی نازییە نوێیەکان هەرگیز ناشکێت.
٠ نەتانیاهۆ و سوپاکەی لە ماوەی دوو ساڵی شەڕدا، لە ئازادکردنی دیلەکانیان شکستخواردوو بوون و لە کۆتاییدا ناچار بوون مل بۆ مەرجەکانی مقاوەمە بدەن، کە جەختی کردبووەوە گەڕانەوەی سەربازە دیلەکان تەنیا لە ڕێگەی "ئاڵوگۆڕی دیلەکان" و کۆتاییهێنان بە شەڕی کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت.
٠ مقاوەمە هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی دیلەکانی دوژمن خستەگەڕ، سەرەڕای ئەوەی کە نەتانیاهۆ و سوپاکەی چەندینجار هەوڵیاندا بیانکەنە ئامانج و لەناویان ببەن؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوکات دیلەکانی ئێمە لە زیندانەکانی ئەواندا ڕووبەڕووی تووندترین جۆرەکانی ئەشکەنجە، ئازاردان و کوشتن دەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






