
دیمەنی قوتابخانەی قوبەهان لە ئامێدی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ڕێكخراوێكی شوێنەوارناسی فەرەنسی، ئەركی نۆژەنكردنەوەی شەش شوێنەواری مێژوویی ئامێدی دەگرێتە ئەستۆ، بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپووری دهۆكیش دەڵێت، نۆژەنكردنەوەی ئەو شوێنەوارانە، سێكتەری گەشتیاریی دەڤەری ئامێدی دەباتە قۆناغێكی گەشەسەندووتر.
چیرۆكی سەرەكی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپووری پارێزگای دهۆك، گرێبەستی ڕێگەپێدانی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەش شوێنەواری قەزای ئامێدی لەگەڵ ڕێكخراوی 'ئێكس پرێتیس فڕانس' واژۆ كرد، كە لە دیارترین شوێنەوارە مێژووییەكانی ئەو دەڤەرەن.
لێدوانی فەرمی: د. بێكەس بریفكانی، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و كەلەپووری دهۆك بە ئاڤای ڕاگەیاند، پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكانی قەزای ئامێدی، ماوەی ساڵێك دەخایێنێت و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و كەلەپووری دهۆكیش سەرپەرشتیی كارەكانی ڕێكخراوە فەرەنسیەكە دەكات لەو ماوەیەدا.
زانیاریی زیاتر: ئەو شوێنە مێژووییانەی كە بڕیارە نۆژەن بكرێنەوە، ئەمانەن؛ قوتابخانەی قوبەهان، مزگەوتی گەورەی ئامێدی، كەنیسەی كلدان، گۆڕستانی میران، كۆڕا سیریچی و گۆڕی پیرحەزان .
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی كوردستان نزیكەی پێنج هەزار شوێنەواری مێژوویی و شوێنی كولتووری هەن كە دووهەزار و 700 لەو شوێنەوارە مێژووییانە، كەوتوونەتە پارێزگای دهۆك، بەمەش پارێزگای دهۆك پێشەنگی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراقە لە زۆری ژمارەی شوێنەوار و لەڕووی گەشتیارییەوە سوودێكی زۆری بەو دەڤەرە گەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە




