قاسم ئەعرەجی: پارە بۆ تیرۆریستانی داعش لە کەمپی هۆل دەگوازرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی کەمپی هۆل. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، هۆشداری لەبارەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی داعش لە کەمپی هۆل لە سووریا دەدات و دووپاتی دەکاتەوە کەمپی هۆل سەرچاوەیەکی گرنگی مرۆییە بۆ داعش و پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی نێودەوڵەتی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخەی هەیە.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل، گەورەترین کەمپی ژن و منداڵی خێزانەکانی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەگوێرەی نوێترین ئامارەکان، ئێستا زیاتر لە 30 هەزار کەسی تێدا ماوە، تا ئێستاش عێراق توانیویەتی 18 هەزار و 800 هاووڵاتی خۆی بگەڕێنێتەوە وڵاتەکە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە میانەی میوانداریکردنی لە پرۆگرامێکی کەناڵی سومەرییە، ڕایگەیاند، "داعش لەناو کەمپی هۆلدا جموجۆڵی هەیە و پارەی بۆ دەگوازرێتەوە و حکومەتی پێشووی سووریا و حکومەتی ئێستا کۆنترۆڵیان بەسەردا نەبووە"، ڕوونیشیکردەوە "ئەم کەمپە گەنجینەی مرۆیی داعش پێکدەهێنێت و هەندێک هەن پێیانوایە کە ئاوارەی ئاسایی تێدایە."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بە گوتەی ئەعرەجی، "هەوڵەکانی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە کەمپی هۆل و هەڵوەشاندنەوەی، پشتگیرییەکی نێودەوڵەتی باشی بەدەستهێناوە. وڵاتە گەورەکان بەڵێنیان بە بەغدا داوە لەم دۆسیەیەدا هاوکار بن و هانی وڵاتان بدەن بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانیان لە کەمپەکەدا." هاوکات ئاماژەی بەوەدا "عێراق چەندین منداڵی لە کەمپی هۆل لەدایکبووی ڕەوانەی وڵاتانی بیانی کردووە."
لەلایەکی دیکەوە: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بەوەشدا "داعش لە ڕووی سەربازییەوە تێکشکێنراوە، بەڵام هەندێک پاشماوەیان لە هەندێک دۆڵ و ئەشکەوتدا هەن، دەزگا ئەمنییەکان چاودێرییان دەکەن و بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناویان دەبەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 26ـی ئەیلوولی 2025، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە بارەی گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی وڵاتان لە کەمپی هۆڵ و ناوچەکانی دەوروبەری، لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەچوو. ئەم کۆنفرانسە بە هاوکاریی عێراق و نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سازکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
وتاری مەسرور بارزانی لە بانگەشەی پارتی لە دهۆک
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
وتاری مەسرور بارزانی لە بانگەشەی پارتی لە دهۆک
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سبهی ئهنجامی زانکۆلاین ڕادهگهیێنرێت