سوودانی: ئیدارەی ئەمریکا خواستی پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق هەیە

شەیری بکە لە:
سوودانی: ئیدارەی ئەمریکا خواستی پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق هەیە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میسر

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لەڕێگەی پەیوەندیی و گۆڕینەوەی نامەوە بۆیان دەرکەوتووە ئیدارەی ئەمریکا خواستی بە‌هێزکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنیانی هەیە تا سەرجەم بوارەکان بگرێتەوە نەک تەنیا بواری ئەمنی، پشتیوانی عێراقیش بۆ نەخشەڕێگاکەی ترەمپ بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە دووپاتدەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق خواستی ئەوەی هەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەگوێرەی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی بەرەوپێش بەرێت، بەگوێرەی ئەم ڕێککەوتنەش پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن تەنیا بواری ئەمنی ناگرێتەوە، بەڵکو بواری ئابووری، کلتوری، ڕۆشنبیریی، ئاڵوگۆڕی زانستی و چەندین بواری دیکە دەگرێتەوە کە بەشێکیان تائێستا کارانەکراون.

لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا بە تۆڕی هەواڵی "CNBC"ـی ئەمریکی ڕاگەیاند، عێراق و ئەمریکا هاوبەشی ستراتیژیین و واشنتن لە ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری و شەڕی داعشدا هاوکاری بەغدا بووە، هاوکات هەردوو وڵات ڕێککەوتنی ستراتیژییان واژۆکردووە کە زۆر گشتگیر و هەمەلایەنە و تاکە ڕێککەوتنی لەم جۆرەی عێراقە لەگەڵ وڵاتێکی دیکەدا، لەڕێگەی پەیوەندیی و گۆڕینەوەی نامەشەوە بۆیان دەرکەوتووە ئەمریکا خواستی بە‌هێزکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنیانی هەیە تا سەرجەم بوارەکان بگرێتەوە نەک تەنیا بواری ئەمنی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق پشتیوانی لەو ڕێککەوتنە دەکات کە سەرۆکی ئەمریکا سەرپەرشتی کرد بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە، باوەڕیشیان وایە ترەمپ بۆ هێنانەدی ئاشتی جدییە کە ئەوەش ئامانجی هەمووانە، ئێستاش کاتی چارەسەرکردنی دۆزی فەڵەستینە کە کێشەی بنەڕەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئەویش لەڕێگەی گفتوگۆ، ڕێزگرتن لە دامەزراوە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان، لەم بوارەشدا دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا گرنگ بووە و ئومێدەوارە بە گەرەنتیکردنی مافی چارەنوسی فەڵەستین بگاتە ئەنجام.

لەبارەی دۆخی سووریاش، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، دوای گۆڕانی دەسەڵات لە سووریا، داعش دەستی بەسەر ڕێژەیەکی زۆری چەکی سوپای پێشووی سووریادا گرت، بەوەش بوونەتە هەڕەشە لەسەر وڵاتانی ناوچەکە و لاوازی ئیدارەی دیمەشقیش، بوار بە توندڕەوەکان دەدات هەڕەشە بۆسەر ئارامی ناوچەکە دروستبکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ